کارگەیەکی بیرەی ئۆکرانی مۆلۆتۆڤ ئامادە دەکات

بۆ یارمەتیدان لە بەرگری وڵاتەکە مۆلۆتۆڤ دەداتە خۆبەخشان
بۆمبی مۆلۆتۆڤ
بۆمبی مۆلۆتۆڤ

K24 - هەولێر:

لە کاتێکدا هاووڵاتیان و هێزە سەربازیەکانی ئۆکرانیا بەرپەرچی هێرشەکانی سەربازە رووسیەکان دەدەنەوە، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی بیرەی ئۆکرانی، بڕیاریدا لە کارگەکەی خۆیدا بۆمبی مۆلۆتۆڤ ئامادە بکات.

لە 26ـی شوباتی 2022، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرگری ئۆکرانیا لە تویتەر ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە وردەکاری چۆنێتی دروستکردنی بۆمبی مۆلۆتۆڤی تێدا بوو، ئەمەش ناونیشانی سەر ڤیدیۆکە بوو: "لە کاتێکدا هاوبەشەکانمان فڕۆکە و ئۆتۆمبێلەکان بۆ ئۆکرانیا پڕ چەک دەکەن، ئێمە چەک و تەقەمەنی براندی خۆمان وەک دیاریەکی برایانە بۆ رووسە زۆڵەکان ئامادە دەکەین، ئێمە خۆمان پڕ چەک دەکەین، ئامادەباشی دەکەین و داگیرکەران لەناودەبەین."

 
 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

A post shared by Театр пива "Правда" / Pravda (@pravdabeer)

کارگەی پراڤدا لە شاری  لڤیڤ بۆ بەرهەمهێنان و فرۆشتنی بیرەی ئۆکرانی، بۆ یارمەتیدان لە بەرگری وڵاتەکە، لە بەنزین و جۆری دیکەی گازۆلین بۆمبی مۆلۆتۆڤ دروست دەکەن و دەیدەنە ئەو هاووڵاتییانەی بە خۆبەخش چوونەتە ریزەکانی بەرگریەوە.  

ساڵی 2014، خۆپیشاندەرێکی ئۆکرانی مۆلۆتۆڤێکی بەدەستەوەیە
ساڵی 2014، خۆپیشاندەرێکی ئۆکرانی مۆلۆتۆڤێکی بەدەستەوەیە

H.H