بە گرافیک... شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا

دەریای رەش خاڵی ستراتیژییە
شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا لەسەر نەخشە
شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا لەسەر نەخشە

K24 – هەولێر

ئۆکرانیا دووەم گەورەترین وڵاتە لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا، هاوسنوورە لەگەڵ رووسیا و بێلارووس، پێشتر چەند جارێک شەڕ لەنێوان ئۆکرانیا و رووسیا روویداوە، ساڵی 2014 شەڕ لەنێوان ئەو دوو وڵاتە هاتە ئاراوە، بەڵام شەڕی ئێستا سەختترە.

دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 راپرسی لە لۆگانسک و دۆنێکسک لە سنووری هەرێمی دۆنباس، ئەنجامدرا و سەربەخۆیی خۆیان راگەیاند کە جگە لە رووسیا هیچ وڵاتێکی دیکە دانی پێدا نانێت، گرژیی کەوتە نێوان ئۆکرانیا  و رووسیا، ئەو ناوچانە سەر بە ئۆکرانیان و رووسیا بە خاکی خۆی دەزانێت.

24/2/2022، سوپای رووسیا هێرشی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد. دەریای رەش، خاڵی ستراتیژیییە بۆ ئۆکرانیا و رووسیا، شەڕەکەش زیاتر لە دەوروبەری دەریای رەشە.