مەحموود سەنگاوی: ھەندێك لە عه‌ره‌به‌كانى ژێردەستەڵاتی داعش گەڕاونەتەوە جەلەولا
K24 - گەرمیان
ھێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری گەرمەسێر به به‌شداری هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی سلێمانی ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ ناوچەکانی دبج و گوڵاڵە (جەلەولا) بۆ سەر ئە‌و گوندانە ئه‌نجامدا كه گومانی گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعشیان بۆ ده‌كرێت، هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م ئۆپەراسیۆنه‌دا چه‌ندین گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
له‌مباره‌یه‌وه مه‌حموود سه‌نگاوی به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر ده‌ڵێت: "به‌و كه‌سانه‌مان گوتووه كه رێگه خۆشده‌كه‌ن بۆ چه‌كدارانی داعش، ئه‌گه‌ر دەستبەرداری ئە‌و كارەیان نەبن، ئه‌وا ناچار ده‌بین له ناوچه‌كه ده‌ریان بكه‌ین.