له ئۆکرانیاوه چیی فێرده‌بین؟
سه‌ره‌تا ده‌بێت هه‌موو ئێمه‌ی کورد له‌وه تێبگه‌ین، که ڕزگارکردنی کوردستان ته‌نها و ته‌نها له‌سه‌ر ده‌ستی کورد خۆی و تێکۆشانه سیاسیی و سه‌ربازییه‌کانیه‌تی. پشتبه‌ستن به هێزێکی ده‌ره‌کیی هه‌رگیز ڕێگایه‌کی ستراتیژیی نییه و نه‌بووه.
کورد له مێژووه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا له‌نێوانی به‌رداشی ڕووسیا و به‌ریتانیادا، ڕووسیا و ئه‌مێریکادا هاڕدراوه. ڕه‌خنه‌گرتن له ئیمپریالیستی جیهان و سه‌رمایه‌داریی هیچ سوودێکمان پێناگه‌یه‌نێت، چونکه ئێمه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی ڕیالیتێتێک بووینه‌ته‌وه، که ته‌نها به لۆگیک ده‌کرێت مامه‌ڵه‌ی بکه‌ین نه‌ک به هه‌ست و چاوه‌ڕوانیی مۆڕاڵیی.
ئالێره‌دا دوژمنه‌کانی کورد هه‌تا بێت به‌هێزتر ده‌بن و کوردیش لاوازتر. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، بۆچیی؟ وه‌ڵام. چونکه دوژمن گرنگییه‌کی گه‌وره به سه‌رمایه و زانست ده‌دات. له‌م ڕێگایه‌شه‌وه کورد لاوازتر ده‌کات. به‌فیرڕۆدانی سه‌رمایه له باشووری کوردستاندا چه‌ند قازانج به دوژمن ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌یانجار زیاتر زیان به کورد خۆی ده‌گه‌یه‌نێت. ئیمڕۆ له بازاڕی ڕه‌شدا، ده‌توانیت ته‌نانه‌ت ناو‌کی ئه‌تۆمیش بکڕیت.
کڕیینی چه‌کی قورس گه‌وره‌تریین پێویستیی کورده بۆ به‌رگرییکردن له نیشتیمانه‌که‌ی. گرنگییدان به زانست گه‌وره‌تریین پێویستیی کورده بۆ به‌رگرییکردن له نیشتیمانه‌که‌ی، به‌تایبه‌ت له بواری ته‌کنه‌لۆژیای سه‌ربازییدا. له هێرشه‌کانی داعشدا له چه‌ند مانگی پێشوودا، هێزی پێشمه‌رگه ته‌نانه‌ت ده‌پاڕایه‌وه بۆ پێدانی دووربینی شه‌و و ده‌ستنیشانکردنی گه‌رمیی. هیچ وڵاتێک و هێزێک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی نابه‌خشێت، به‌ڵکوو پێدانی هه‌ر چه‌کێک له به‌رانبه‌ر شتێکی تردایه. له‌بری پاڕانه‌وه و به‌فیڕۆدانی سه‌رمایه‌ی نیشتیمان، با له بازاڕی ڕه‌شدا هه‌موو پێداویستییه‌کی سه‌ربازیی بکڕیین، که پێویستمانه بۆ به‌رگرییکردن له نیشتیمان.
پێویسته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گرنگییه‌کی گه‌وره به بواری ئاسمانیی بدات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌کادێمیای سه‌ربازیی هێزی ئاسمانیی بۆ هێزی پێشمه‌رگه بکاته‌وه. به پشتبه‌ستن به په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه، خولی فێربوونی فڕیین بۆ هێزی پێشمه‌رگه بکاته‌وه. فرۆکه‌ی جه‌نگیی بکڕێت، تانک و زرێپۆش و ڕاکێتی دوورهاوێژ بکڕێت.
چه‌کی به‌رگریی ئاسمانیی بکڕێت. هیچ دینارێک به فیڕۆ نه‌درێت و له کڕیینی چه‌کدا به‌کاربێت. وێڕای ئه‌وه‌ی، که ئێمه ده‌ریامان نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته چه‌کی ده‌ریاییمان هه‌بێت، هێزی ده‌ریاییمان هه‌بێت.
ئێمه له شانزده‌ی ئۆکتۆبه‌ری 2017دا تووشی داچڵه‌کیینێکی گه‌وره بووین. له هێرشی داگیرکاریی ڕووسیادا بۆسه‌ر ئۆکرانیا به‌ئاگادێینه‌وه و تێده‌گه‌ین، که ده‌کرێت ئێمه‌ی کورد ڕۆژێک له ڕۆژان ڕووبه‌ڕووی هه‌مان باروودۆخ ببینه‌وه. هه‌ربۆیه گرنگه و زۆر گرنگه، که خۆمان بۆ ئه‌و ڕۆژه ئاماده کردبێت. جیاوازیی نێوان ئێمه و ئۆکرانییه‌کان له‌وه‌دایه، که به‌شێک له ئێمه به دڵ و به گیان هاوکاری دوژمنن، هه‌روه‌کوو چلۆن له شانزده‌ی ئۆکتۆبه‌ردا بینیمان. هه‌روه‌کوو چلۆن ئێستاش له بڕیاره‌کانی به‌غداددا ده‌یبینین.
ماوه‌ته‌وه بڵێم، به دڵ و به گیان بیرکردنه‌وه‌م لای ئۆکرانییه‌کانه، له دیمه‌نه دڵته‌زێنه‌کانیدا تووشی هه‌ناسه‌سواریی ده‌بم، چونکه من خۆم وه‌ک کوردێک ئه‌و داگیرکارییه‌م دیوه و چه‌شتووه. له‌م هه‌ناسه‌سوارییه‌شمدا بیر له ئاینده‌ی خۆمان ده‌که‌مه‌وه و ده‌ڵێم، به ئومێدی ئه‌وه‌م، که ئێمه خه‌مێکی گه‌وره‌مان له ئاینده‌ی خۆمان خواردبێت.