" 96 كاتژمێر بۆ داگیركردنی ئۆكرانیا دانرابوو"
K24 – هه‌ولێر:
هێرشه‌كه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا پێی نایه رۆژی پێنجه‌م، چاودێرێكی سیاسی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، گفتوگۆی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا په‌یوه‌سته به‌وه‌ی كه له ئه‌رزی واقیع رووده‌دات.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر، چاودێری سیاسی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی وای له رووسیا كردووه داوای گفتوگۆ بكات، بۆ ئه‌وه‌یه رووداوه‌كان به هاوته‌ریبی بڕوات.
ئه‌و چاودێره سیاسییه راشیگه‌یاند "ئه‌گه‌ر ئه‌وه بۆ پوتن بچێته سه‌ر، ده‌بێته هۆی تێكدانی سه‌قامگیری ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و جیهان به گشتی".