کۆتا نامەی سەربازێکی رووسی بۆ دایکی

K24 - هەولێر:
باڵیۆزی ئۆکرانیا لە کۆبوونەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتا نامەکانی سەربازێکی رووسی خوێندەوە کە لە ئۆکرانیاوە بۆ دایکی ناردبوو.
سێرگی کیسلیتسیا، باڵیۆزی ئۆکرانیا لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان گووتی "حەز دەکەم نامەی ناو مۆبایلی سەربازێکی رووسیتان بۆ بخوێنمەوە، کە چەند خولەکێک پێش ئەوەی بکوژرێت ناردوونی."
ناوەڕۆکی نامەکان:
- دایکی سەربازەکە: بۆچی وەڵامدانەوەکەت ئەوەندە زۆری پێچوو؟ هەر بەراستی لە راهێنانی سەربازیت؟
+ سەربازەکە: دایکە من چیتر لە کێرنیا نیم، من لە راهێنان نییم.
- دایکی سەربازەکە: دەی تۆ لە کوێیت؟ باوکت دەیەوێت بزانێت دەتوانێت پاکێجێکت بۆ بنێرێت یان نا؟
+ سەربازەکە: دایکە دەتەوێت چ جۆرە پاکێجێکم بۆ بنێریت؟
- دایکی سەربازەکە: تۆ باسی چی دەکەیت؟ چی روویدا؟
+ سەربازەکە: دایکە من لە ئۆکرانیام، جەنگێکی راستەقینە لێرە هەڵگیرساوە، من دەترسم، ئێمە هەموو شارەکان بۆمبباران دەکەین، تەنانەت خەڵکە سڤیلەکانیش بە ئامانج دەگرین، پێمان گوترا کە ئەوان پێشوازیمان لێدەکەن، بەڵام ئەوان دەکەونە ژێر ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانمانەوە و خۆیان دەخەنە ژێڕ تایەکان و رێگەمان لێدەگرن، ئەوان پێمان دەڵێن فاشیست، دایکە ئەمە زۆر قورسە.
Ukrainian Amb. to the UN reads texts between Russian soldier and his mom before he was killed:
— Breaking911 (@Breaking911) February 28, 2022
"I'm afraid. We are bombing all of the cities...even targeting civilians. We were told that they would welcome us. And they are falling under our armored vehicles." pic.twitter.com/CMuK6zkFCy
H.H