ھەڤاڵ ئەبوبەكر: فرۆشتنی موڵك بە ئاوارە عەرەبەكان پێویستی بە ھەمواركردنەوەی یاسا ھەیە

پاریزگارى سلێمانى بڕیاریداوە زەوى وشوقە و خانوو بفروشرێت بە هاوڵاتى عەرەب
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4663626d-eaed-43a7-a5ec-764f525ff354/hevalabwbekr.ism/manifest

K24 - سلێمانی

لە بارەی بڕیارەكەی پارێزگای سلێمانی بۆ رێگەپێدان بە كڕینی موڵك لەلایەن خەڵكی عەرەب، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رای جیاوازی ھەیە و بۆ ئەم مەبەستەش چەند ھۆكارێك دەخاتەڕوو. 

ھەڤاڵ ئەبوبەكر، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (كوردستان24)ی گوت: "ئەم بابەتەپێویستە گفتوگۆی لەسەر بكرێت و شیبكرێتەوە، ئەگەر وەك ئەنجوومەن گەیشتینە ئەو بڕوایەی زەمینەی ھەمواركردنەدوەی ھەیە ئەوكات ھەمواری دەكەینەوە".

ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر بڵاوكرایەوە كە پاریزگارى سلێمانى بڕیاریداوە زەوى و خانوو شوقە بفروشرێت بە هاوڵاتى عەرەب و بیانى بە تاپۆى فەرمى بە مەرجیك لایەنى ئاسایشى سلێمانى رەزامەندى بە کڕیار بدات.