دیمەشق.. لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا 11 کەس گیانیان لەدەستدا
K24 - هەولێر:
وەزارەتی ناوخۆی سووریا رایگەیاند، بەرە بەیانی ئەمڕۆ (1ـی ئازاری 2022) لە باڵەخانەی "مۆڵ لامیردا" لە شەقامی "ئەلحەمراء" لە شاری دیمەشق ئاگر کەوتووەتەوە و 11 کەس گیانیان لەدەست دا و 2 کەسیش رزگار کران.
وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاماژەی ، لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ئاگر کەوتنەوەوە بەردەوامن.
ئەندازیار عادل ئەلعەلەبی پارێزگاری دیمەشق روونیکردەوە کە ئاگرەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەوتەوە و بە زوویی تیمی ئاگرکوژێنەوەی دیمەشق و بەرگری شارستانی و تیمە پزیشکییەکان بۆ شوێنی ئاگرەکە رەوانەکراون و ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.
دکتۆر محەمەد ئەبو ئەلڕەیش، سەرۆکی بەشی فریاکەوتن لەنەخۆشخانەی دیمەشق گوتی "تا ئێستا 7 تەرم کە بەهۆی ئاگرەوە گیانیان لەدەستداوە هێنراونەتە نەخۆشخانە و راستەوخۆ گوازراونەتەوە بۆ پزیشکی داد."
سەرچاوە: ئاژانسی سانا