دادگای فیدراڵی بڕیاریدا

لەبارەی کردنەوەی دەرگای خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار
دادگای فیدراڵی عێراق - ئەرشیف
دادگای فیدراڵی عێراق - ئەرشیف

K24 – بەغدا

دادگای فیدراڵی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاریدا کردنەوەی دەرگای خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نادەستووریییە.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سێشەممە 1/3/2022، دادگای فیدراڵی عێراق دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری بە نادەستووری لە قەڵەمدا و بڕیارەکەی پەرلەمانی رەتکردەوە.

بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەسەڵاتی نییە دووبارە دەرگا بۆ خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بکاتەوە، بەڵکو دەبێ 166 پەرلەمانتار دەنگ لەسەر بڕیارەکە بدەن.

ئەمە لەکاتێکدایە پێش کۆبوونەوەکە شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: "بەپێی یاسای ژمارە 8ی 2012، رێکارەکانی بەربژێر کردنی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، زیاتر ئەرکی پەرلەمانی عێراقە، ئەگەر بڕیارەکەی ئەمڕۆ یاساییانە بێت، کردنەوەی دەرگا بۆ خۆکاندیدکردن دەسەڵاتی پەرلەمانە، ئەگەر یاساییش نەبێت بابەتێکی ترە".