سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: رێز له بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌گرین

K24 – بەغدا:
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سێشەممە 1/3/2022، دادگای فیدراڵی عێراق دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری بە نادەستووری لە قەڵەمدا و بڕیارەکەی پەرلەمانی رەتکردەوە.
بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەسەڵاتی نییە دووبارە دەرگا بۆ خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بکاتەوە، بەڵکو دەبێ 166 پەرلەمانتار دەنگ لەسەر بڕیارەکە بدەن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئێمه جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه، له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
د. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راشیگه‌یاند، دادگای فیدڕاڵی داوای كرد له دانیشتنێكی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌و بڕیاره بخرێته ده‌نگدان.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، رێز له بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌گرین، چاوه‌ڕی ده‌كه‌ین كاتی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیاری بكرێت. ده‌شڵێت: كاندیدی پارتی هه‌ر رێبه‌ر ئه‌حمه‌ده.