راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق چاودێری كۆسره‌ت بایز ده‌كات
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوو یارییه چاودێری یاریزانێكی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات و ده‌یه‌وێت بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیال بانگهێشتی ئه‌و یاریزانه بكات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان24، عه‌بدولغه‌نی شه‌هد راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوو یارییه چاودێری كۆسره‌ت بایزی به‌رگریكاری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
عه‌بدولغه‌نی شه‌هد بۆ چاودێریكردنی كۆسره‌ت بایز له هه‌ر دوو یاریی رابردووی یانه‌ی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر یانه‌كانی شورته و نه‌جه‌ف ئاماده بووه.
هه‌مان سه‌رچاوه به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه عه‌بدولغه‌نی شه‌هد په‌یوه‌ندی به نزار مه‌حرووسی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر كردووه و داوای ئاماره‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی له راهێنه‌ره سوورییه‌كه كردووه.
عەبدولغەنی شەهد دەیەوێت كۆسره‌ت بایز بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراقی بکات و دوای یارییه‌كه‌ی سبەی بەرامبەر دیوانییە بڕیاری کۆتایی دەدات.
كۆسره‌ت بایزی 31 ساڵ، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی هه‌ندرێن و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كردووه، جگه له یانه‌ی هه‌ولێریش له خولی نایابی عێراق یاریی بۆ یانه‌كانی زاخۆ و شوڕته كردووه و ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر 2 گۆڵ و 5 ئاسیستی هه‌یه.