بلینكن: ده‌بێت په‌یامێكی به‌هێزمان دژی پوتن هه‌بێت

K24 –هه‌ولێر:
له‌باره‌ی دۆخی ئۆكرانیا و هێرشه‌كانی رووسیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات، سه‌دان هاووڵاتی ئۆكرانی به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی رووسیاوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، نیو ملیۆن ئۆكرانی له پیر، منداڵ، په‌ككه‌وته و ژنان به‌ره‌و وڵاتانی دراوسێ ئاواره بوون.
بلینكن راشیگه‌یاند، "سه‌ركووتكردن له رووسیا به‌رده‌وامه، ئه‌وان خۆپیشانده‌ران و رۆژنامه‌نووسان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی نه‌یاری سیاسه‌تی مۆسكۆ بن ده‌كوژرێن و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن، هه‌ر راپۆرتێك دژی داگیركاری ئۆكرانیا ئاماده بكرێت دژیان ده‌وه‌ستنه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: "ئێمه ده‌بێت په‌یامێكی یه‌كگرتوو به‌هێزمان دژی پوتن هه‌بێت داوا بكرێت به‌بێ مه‌رج ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئۆكرانیا بوه‌ستێنێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ده‌بیت چاومان له بێلارووسیش بێت كه نه‌یاره‌كانی ئه‌شكه‌نجه ده‌دات، له چه‌ند رۆژی رابردوو حكومه‌تی ئه‌و وڵاته خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر ده‌كات". ده‌شڵێت: "له زۆربه‌ی وڵاتانی دیكه پێشێڵكردنی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌یه، ده‌بێت رابگیرێن".
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا داوا لە ئەنجومەنی مافەمانی مرۆڤی سه‌ر به نەتەوەیەکگرتوەکانيش كرد، رووسیا لە داگیرکاریی و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئۆکرانیا بەرپرسار بکەن.
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە گوتارێکی تۆمارکراودا بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ، کە لە جنێڤ بەرێوەچوو گوتی: رووسیا نەخۆشخانە، قوتابخانە، ئۆتۆمبێل و ئەمبوڵانس و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکیش دەکاتە ئامانج. هۆشداریشیدا، كه ئەگەر داگیرکارییەکانی پوتن لە ئۆکرانیا سەربگرن، کارەساتێکی مرۆیی روودەدات.
ئه‌نتۆنی بلینكن له درێژه‌ی قسه‌كانیدا دووپاتیكرده‌وه، "بۆردوومانەکانی رووسیا قوتابخانە، نەخۆشخانەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج، ژێرخانی ئابووری ئۆکرانیا وێران دەکەن، کە ئاو بۆ ملیۆنان خەڵکی ئۆکرانیا دابین دەکات، غازیان بۆ دابین دەکات، بۆ ئەوەی خەڵکی لە سەرما رەق نەبنەوە، کارەباش بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە دابین دەکات، پاس و ئۆتۆمبێل و ته‌نانه‌ت ئومبوڵانسەکانیش دەکاتە ئامانج و رۆژانە رووسیا ئەمە لە ئۆکرانیا دووبارە دەکاتەوە".
بلینكن گوتیشی: "کۆمیسیاری باڵا دوێنێ رایگەیاند: بەهۆی هێرشەکانی رووسیا بەلایەنی کەم 100 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەناویشیاندا منداڵ هەن و سەدانی دیکەشی بریندار بوون. باسی لەوەش کرد کە ژمارە راستەقینەکە لەوانەیە زیاتر بێت. ژمارەی قوربانیانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوەیە، لە بۆردوومانەکانی دوێنێی خارکیڤیش کە باڵەخانەیەکی کردە ئامانج، سەدان سڤیل کوژران برینداربوون.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "توندوتیژییەکانی رووسیا نیو ملیۆن کەسی لە چەند رۆژێکدا ئاوارە کردووە".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئەگەر سەرۆك پوتن سەرکەوتوو بێت لە رووخاندنی حکومەتێك، کە بەشێوەیەکی دیموکراتی هەڵبژێردراوە، رەوشی مافەکانی مرۆڤ و قەیرانی مرۆیی خراپتر دەبێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له گوتارێكدا له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا دووپاتیكرده‌وه، له رێگه‌ی رێكار و سزاكانیانه‌وه رووسیا له جیهان داده‌بڕێنین و جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته هه‌رچی زووه سیسته‌می به‌رگری كارا بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی گیانی خه‌ڵكی ئۆكرانیا پارێزراو بێت.