رامۆس ئۆفه‌رێكی بۆ جێهێشتنی پاریس سانجێرمان پێگه‌یشتووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فه‌ره‌نسا ئاشكرای كردووه كه سێرخیۆ رامۆس ئۆفه‌رێكی بۆ جێهێشتنی یانه‌ی پاریس سانجێرمان پێگه‌یشتووه.
تۆڕی هه‌واڵی (فووت مێركاتۆ)ـی فه‌ره‌نسی، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی لۆس ئانجلس گاڵاكسی ئه‌مریكا بۆ وه‌رزی داهاتوو گرینگی به گواستنه‌وه‌ی سێرخیۆ رامۆس ده‌دات.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: دۆخی ئێستای رامۆس له‌گه‌ڵ پاریس باش نییه به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی تووشی بووه هێشتا نه‌یتوانیوه ئاستی جێگیری خۆی پێشكه‌ش بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌حمه‌ته پاریس پێش كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری به‌رگریكاره ئیسپانییه‌كه بێت.
سێرخیۆ رامۆس هاوینی رابردوو ریال مه‌دریدی جێهێشت و به گرێبه‌ستێكی خۆرایی په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2023 كۆتایی دێت.
رامۆسی 35 ساڵ، ته‌نیا پێنج یاری به درێسی پاریس سانجێرمان كردووه و له زۆرینه‌ی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی كێشه‌ی ماسولكه‌كانی نه‌یتوانی به‌شداریی له یارییه‌كانی یانه پاریسییه‌كه بكات.