ئه‌مه‌ریكا 12 دیپلۆماتکاری رووسی دیپۆرت ده‌كاته‌وه‌

''کارمەندی هەواڵگریین''
كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

K24 –هه‌ولێر:

گوتەبێژی کۆشکی سپی، ئاشكرای ده‌كات، 12 دیپلۆماتکاری رووسی کە لە نوێنەرایەتی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان کار دەکەن ''کارمەندی هەواڵگریین'' دیپۆرت دەکرێنەوە.

جێن ساکی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی لە کۆنفراسێكی رۆژنامەوانیی رایگه‌یاند، دەستمان کرد بە پرۆسەی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی 12 کارمەندی هەواڵگریی کە لە نوێنەرایەتی رووسیا کار دەکەن.

ده‌شڵێت: "ئەو کەسانە بە پێچەوانەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان چالاکی سیخوڕی بەڕێوەدەبەن و مۆڵەتی نشینگەی ئەمه‌ریکایان خراپ بەکاریانهێناوە''.

لەلایەن خۆیەوە ڤاسیلی نێبێنزیا، نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنفراسێكی رۆژنامەوانییدا لە ناوەندی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ئاماژەی بەوە کرد، ئەمه‌ریکا 12 دیپلۆماتکاری رووسی ئەرکدار لە نەتەوە یەکگرتووەکانی بە سیخوڕ ناساندووه‌،  پێیانی راگەیەندووە پێویستە ئەو کەسانە تا 7ـی ئادار ئەمه‌ریکا جێبهێڵن.