"تێكشكاندنی داعش بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان كاری له‌پێشینه‌یه"
K24 –هه‌ولێر:
به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/3/1 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جەنەراڵ کیس فلپس، بەرپرسى باڵاى سەربازى و بەرپرسى نووسینگەى هاریکاریى ئەمنیى ئەمەریکى لە عیراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كانى عيراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش تاوتوێ كران و جه‌خت له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق كرايه‌وه، به‌تايبه‌تيش له‌و ناوچانه‌ى بۆشاييى ئه‌منیان تێدايه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوايين هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكايان بۆ پرۆسه‌كه و بۆ پێشكه‌شكردنى مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه به پێويست زانى.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه شانده‌كه سوپاسى ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانييان له پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌دا كرد.
شانده ئه‌مه‌ريكييه دووپاتى كرده‌وه كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى داعش بۆ ئه‌مه‌ريكا كارى له‌پێشينه‌يه و له‌مپێناوه‌شدا له نزيكه‌وه له كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانى له عيراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، خۆشحاڵيى خۆيشيان به هاوكاريى پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق ده‌ربڕى.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له سووريا و دۆخى كه‌مپى ئه‌لهۆل له سووريا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى شه‌ڕ له ئۆكرانيا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.