سبه‌ی 3 نوێنه‌ره‌كه‌ی كوردستان له خولی نایابی عێراق ده‌جه‌نگن
له خولی نایابی عێراق هه‌ر 3 نوێنه‌ره كورده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی چوارشه‌ممه له هه‌مان رۆژ له نێو یاریگه‌كانی خۆیان یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یانه‌ی زاخۆ ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی هه‌ولێر له شوڕته‌ی میوانی بكاته‌وه.
زاخۆ ده‌یه‌وێت شوڕته چه‌ك بكات
یانه‌ی شوڕته دوو رۆژه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زاخۆ سه‌ردانی كوردستانی كردووه و له نێو یاریگه‌ی زاخۆ ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌و یارییه ده‌ستپێكردووه.
یانه‌ی زاخۆ كاتژمێر 1:30ـی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی چوارشه‌ممه له گه‌ڕی 24ـی خولی نایابی عێراق میوانداریی شوڕته ده‌كات، ئه‌م یارییه له كاتێكدایه كه له قۆناخی یه‌كه‌م شورته له دوایین خوله‌كی زیادكراو به زه‌حمه‌ت 3 ـ 2 له نێو یاریگه‌ی خۆی له زاخۆی برده‌وه.
یانه‌ی زاخۆ به رابه‌رایه‌تی عه‌بدولوه‌هاب ئه‌بولهێلی راهێنه‌ری ده‌یه‌وێت له‌م یارییه قه‌ره‌بووی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م له شوڕته بكاته‌وه و تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی هه‌ولێریش له‌و یانه‌یه بكاته‌وه.
یانه‌ی زاخۆ ئه‌م وه‌رزه 8 بردنه‌وه، 11 به‌رامبه‌ربوون و 4 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 35 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی دێن، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شورته ئه‌م وه‌رزه تاكه یانه‌یه هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه و به كۆكردنه‌وه‌ی 63 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه.
نه‌ورۆز رووبه‌ڕووی سناعه ده‌بێته‌وه
یانه‌ی نه‌ورۆز دوای شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر جه‌وییه، ئه‌م هه‌فته‌یه له كاتژمێر 2:30 میوانداریی سناعه ده‌كات، ئه‌م یارییه‌ش له كاتێكدایه نه‌ورۆز له قۆناخی یه‌كه‌م به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی به‌و یانه‌یه دۆڕاند بوو.
یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه له كۆی 23 یاری، 6 بردنه‌وه، 5 به‌رامبه‌ربوون و 12 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 23 خاڵ له خانه‌ی شازده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سناعه به كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ له پله‌ی یازده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت.
هه‌ولێر رووبه‌ڕووی دیوانییه ده‌بێته‌وه
یانه‌ی هه‌ولێر ئێواره‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 6:00ـی ئێواره له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی دیوانییه ده‌كات، ئه‌م یارییه‌ش له كاتێكدایه هه‌ولێر یاریی چوون له قۆناخی یه‌كه‌م به 3 ـ 1 به‌و یانه‌یه دۆڕابوو.
یانه‌ی دیوانیه بۆ ئه‌م یارییه راهێنه‌رێكی ئوردنی گواستووه‌ته‌وه، ئه‌م یارییه ده‌بێته یه‌كه‌مین ئه‌زموون بۆ راهێنه‌ره‌كه‌ی دیوانییه.
دیوانیه له ماوه‌ی 23 گه‌ڕی رابردوو چوار راهێنه‌ری گۆڕیوه، كه‌چی ئه‌نجامه‌كانی رۆژ دوای رۆژتر خراپتر ده‌بن، حوسێن عه‌نكوشی سه‌رۆكی یانه‌كه هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه‌یه یانه‌كه له دابه‌زین رزگار بكات.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نزار مه‌حرووسی راهێنه‌ری سووری ئه‌گه‌رچی 3 یارییه سه‌ركه‌وتنی تۆمار نه‌كردووه، به‌ڵام دۆخی هه‌ولێر به‌ره‌و هه‌ڵكشان و جێگیری رۆیشتووه، به‌ڵام پێكانی شوان مامۆ گرفتی بۆ ناوه‌ڕاستی هه‌ولێرییه‌كان دروست كردووه، به‌ڵام پاسه‌وانانی قه‌ڵای زه‌رد ده‌یانه‌وێت له ده‌رگه‌ی یانه‌ی دیوانییه كلیلی سه‌ركه‌وتنه‌كان بدۆزنه‌وه.
مێژووی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان
هه‌ولێر و دیوانیه له كۆی 7 یاریی رابردووی نێوانیان، پاسه‌وانانی قه‌ڵا 3 یارییان بردووته‌وه، له 3 یارییش بێگۆڵ یه‌كسان بوونه، دیوانیه ته‌نها یه‌ك یاریی بردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش له‌م وه‌رزه بوو.
هه‌ولێر له كۆی 23 یاریی رابردووی له خولی نایابی كوردستان، 6 بردنه‌وه 8 یه‌كسان و 9 دۆڕانی هه‌یه، به 26 خاڵ له خانه‌ی یازده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، یانه‌ی هه‌ولێره له خوله‌كه 20 گۆڵیان كردووه و 23 گۆڵیان لێكراوه، شێركۆ كه‌ریم به 6 گۆڵ گۆڵكه‌ری یانه‌كه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دیوانیه له كۆی 23 یاریی رابردووی له‌م وره‌زه‌ی خولی نایابی عێرقی، 4 بردنه‌وه و 14 دۆڕان و 5 یه‌كسانی هه‌یه، 15 گۆڵی كردووه و 37 گۆڵی خواردووه، له خانه‌ی حه‌ڤده‌یه‌می خوله‌كه دێت.