جۆنسن: ئەمە شەری خەڵکی رووسیا نییە بەڵکو شەری پوتنە

K24 –ههولێر:
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاشكرای دهكات، بۆئەوەی دڵنیابینەوە کە ئەم هەنگاوەی پوتن شکست دەهێنێت، پێویستە لەوە باش تێبگەین ئەمە شەری خەڵکی رووسیا نییە بەڵکو شەری پوتنە.
بۆریس جۆنسن، سهرۆك وهزیرانی بهریتانیا رایگهیاند، "لەگەڵ چڕکردنەوەی هەوڵەکانمان بینیتان نرخی رۆبڵ چۆن دابەزی بانکی ناوەندی رووسیا ناچار بوو رێژی سود بکاتە دوو هێندە".
جۆنسن ئاماژهی بهوه كرد، هەوڵەکان بۆ کردنە دەرەوەی رووسیا لە سیستمی سویفت و بلۆککردنی سامانی ئەو وڵاتە و سنووردارکردنی بازرگانی و سەپاندی سزا بەسەر پوتن و رژێمەکەیدا بەردەوام دەبن. دهشڵێت: "ئێستا کە ئێمە قسە دەکەین تانک و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی رووسیا تەنیا 25 میل لە کیێڤەوە دوورن، سەرەڕای ناردنی چەک و هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا چونکە بیرۆکەی ئیمپراتۆریەتی پوتن باش دەناسم".
جۆنسن جهختی لهوه كردهوه، لەگەڵ ئەوە ئێمه لەگەڵ دانوستاندنین، بەڵام دانوستان لەگەڵ کەسێک تانکەکانی بەئاراستەی کیێڤ جووڵە دەکەن و خەڵکی بێتاوان دەکوژێت، بۆیە ئێستا دانوستان ئەستەمە ئەمە راستیەکەیە."