نه‌ورۆز و زاخۆ رۆژێكی خۆشیان له خولی نایابی عێراق تێپه‌ڕ كرد
له خولی نایابی عێراق، یانه‌ی زاخۆ خاڵێكی له یانه‌ی شورته‌ی به‌غدا وه‌رگرت و نه‌ورۆزیش گۆڵبارانی یانه‌ی سناعه‌ی كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، له گه‌ڕی 24ـه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی زاخۆ له نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م زیاتر له 20 هه‌زار هانده‌ر میوانداریی یانه‌ی شورته‌ی كرد.
له نیوه‌ی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی یه‌كتر بهه‌ژێنن، به‌ڵام رووداوه گه‌وره‌كه له نیوه‌ی دووه‌م روویدا، سه‌ره‌تا له خوله‌كی 55 محه‌مه‌د داود به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی پێشكه‌وتنی شورته‌ی تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 79 فرانك سیدرك یاریزانی پیشه‌گه‌ری یانه‌ی زاخۆ گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
یانه‌ی شورته له‌م وه‌رزه تووشی چواره‌مین به‌رامبه‌ربوون بوو، به كۆكردنه‌وه‌ی 64 خاڵ لوتكه‌ی ریزبه‌ندی گرته‌وه و ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا 12 گۆڵی لێكراوه كه تێیدا 3 گۆڵیان له لایه‌ن یاریزانانی زاخۆ تۆمار كراوه.
یانه‌ی زاخۆ له دوای یانه‌ی كه‌رخ دووه‌مین یانه‌یه له كۆی 24 یاری 12 یاری به‌رامبه‌ربووه و به 36 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی دێت.
نه‌ورۆز گۆڵبارانی یانه‌ی سناعه‌ی به‌غدای كرد
یانه‌ی نه‌ورۆز له شاری سلێمانی میوانداریی یانه‌ی سناعه‌ی كرد و یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه و تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می له یانه‌كه‌ی به‌غدا كرده‌وه.
یانه‌ی نه‌ورۆز له نیوه‌ی یه‌كه‌م له رێگه‌ی حوسێن ئیبراهیم و بنیامین ئۆكۆرنكۆ دوو گۆڵی تۆمار كرد.
له ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م، ماجد له‌فته له خوله‌كی 48 جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه و گۆڵێكی بۆ سناعه تۆمار كرد، به‌ڵام خۆشییه‌كانی ئه‌و یانه‌یه زۆری نه‌برد كوڕانی نه‌ورۆز به 2 گۆڵی له‌سه‌ریه‌ك وه‌ڵامیان دایه‌وه، بنیامین ئۆكۆرنكۆی یاریزانی پیشه‌گه‌ری نه‌روۆز گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، پاشان ئاسۆ رۆسته‌م گۆڵی چواره‌می كرده شیرینی گه‌ڕانه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی.
یانه‌ی نه‌روۆز حه‌وته‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و به كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ بۆ خانه‌ی سێزده‌یه‌م سه‌ركه‌وت، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی قاسم ده‌بێته‌وه.