چاره‌نووسێكی هاوبه‌ش خه‌ڵكی سووریا و ئۆكرانیا كۆده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیان راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا باس له‌وه ده‌كات، چاره‌نووسێكی هاوبه‌ش خه‌ڵكی سووریا و ئۆكرانیا كۆده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و پرۆسه سه‌ربازیه هاوشێوانه‌ی رووسیا له دژی گه‌لانی هه‌ردوو وڵات ئه‌نجامی ده‌دات.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی گاردیان، زۆربه‌ی دانیشتوانی باكووری رۆژئاوای سووریا له‌گه‌ڵ ئۆكرانییه‌كان هاوسۆزن، ئه‌مه‌ش دوای چه‌ندین ساڵ له‌و ئازاره‌ی به‌ده‌ست رووسیاوه ده‌چێژن، ئه‌و نه‌هامه‌تیانه دوای له ساڵی 2011ـه‌وه دوای هاتنی پوتن بۆ سووریا له‌پێناو رزگاركردنی رژێمی سووریا ده‌ستیانپێكرد.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌دا له چه‌ندین نموونه‌ی هاوشێوه‌دا رووسیا هێرشی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی سڤیل له سووریا ئه‌نجامداوه، له ناویشیاندا قوتابخانه، نانه‌واخانه و نه‌خۆشخانه‌ی كردووه‌ته ئامانج و رووبه‌ڕووی كاردانه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان بووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، ئه‌و رۆژنامه‌یه نووسیویه‌تی: "چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له سووریا هه‌ن، له‌وانه، ده‌توانێت چه‌كه نوێ و سه‌رده‌مییه‌كانی خۆی له‌و وڵاته تاقی بكاته‌وه و شوێنپێی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست جێگیر بكات و سووریا بكات به كارتێكی دیپلۆماسیی جیهانی، كه رۆژئاوای ئه‌و كارته‌ی له‌ده‌ستداوه".
سوورییه‌كان هاوسۆزی خۆیان له دژی رووسیا بۆ خه‌ڵكی ئۆكرانیا نیشان ده‌ده‌ن:
راپۆرته‌كه‌ی گاردیان باسی ئه‌وه‌ی كردووه، هێزه ئاسمانییه‌كان و تۆپخانه‌كانی سه‌ر به پوتن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو پێگه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج و تا ئێستاش به‌و هۆیه‌وه به هه‌زاران كه‌س كوژراون و ده‌یان گوند و شاری سووریا خاپووركراون، ئێستا به شێوه‌یه‌ك بووه‌ته دیارده‌یه‌كی ئاسایی، به گوته‌ی رۆژنامه‌كه، هه‌ر گرنگیش به‌و ره‌هه‌نده نادات.
خۆدزینه‌وه له سزاكان سه‌باره‌ت به پارێزگای ئیدلب بووه‌ته دیارده‌یه‌كی باو، ئێستا له ژێر كۆنترۆڵی رژێمی دیمه‌شقدا نییه و رووسیا ره‌وایه‌تی ئه‌وه‌ی به‌خۆ داوه، هه‌ر كاتێك بییه‌وێت، ده‌توانێت هێرش و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌ر شوێنێكی سنووری ئه‌و پارێزگای ئه‌نجام بدات، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به داواكارییه‌كانی راگه‌یاندن ناوچه‌ی دژه‌فڕین بدرێت، به‌مه‌ش ژیانی زیاتر له 3 ملیۆن كه‌س له‌و ناوچه‌یه بووه‌ته دۆزه‌خێكی سه‌رزه‌مین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رووسیا له‌سه‌ر ئه‌و رۆڵه‌ی له سووریا ده‌یبینێت، رووبه‌ڕووی هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك نه‌بووه، له‌مه‌ش زیاتر، له ماوه‌ی 7 ساڵی رابردوودا ساڵ به‌ساڵ پوتن متمانه‌یه‌كی به‌هێزتری به‌خۆی داوه و دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران، له یه‌كه‌م گه‌وره كرده‌ی سه‌ربازیی رووسیا، خۆی وه‌ك یاریزانێكی هه‌رێمی ناساندووه و جۆرێك له سه‌ركه‌وتنی رێژه‌یی نیشانداوه.
ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی سووریا، به‌تایبه‌ت له باكووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته گردبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد و هاوسۆزی خۆیان بۆ خه‌ڵكی ئۆكرانیا ده‌ربڕی و به‌گوته‌ی راپۆرته‌كه‌ی گاردیان، سوورییه‌كان دۆزی خۆیان به دۆزی ئۆكرانیا به‌ستووه‌ته‌وه و جه‌ختیان له‌وه كرده‌ووه، "رووسیا هیچ سنوورێك نازانێت".
هاووڵاتییانی شاری ئیدلب جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ده‌كرێت سیناریۆی سووریا كه چه‌ندین زانیاری چه‌واشه‌كارانه له‌خۆ ده‌گرێت و بۆردومانی هه‌ڕه‌مه‌كی و جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی و به‌كارهێنانی چه‌كی قورسی وێرانكار دووباره بكرێته‌وه.
سوورییه‌كان له ئیدلب شوێنه‌كانی دیكه هیوا بۆ شكستهێنانی رووسیا به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا ده‌خوازن.
ئیلهام شاهین، كه هاووڵاتییه‌كی سوورییه و له وڵاتی توركیا ده‌ژیت، به رۆژنامه‌ی گاردیانی راگه‌یاندووه: "نه‌هامه‌تییه‌كانی ئه‌وان (ئۆكرانییه‌كان) نه‌هامه‌تی ئێمه‌ن، ئێمه له هه‌موو كه‌سێكی دیكه له‌و جیهانه زیاتر ده‌زانین كه ئۆكرانیا به چ دۆخێك‌دا ده‌گوزه‌رێت. ئه‌مه سه‌ركه‌وتنه بۆ ئێمه. هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م و زۆربه‌ی سوورییه‌كانیش به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ هه‌واڵه‌كان ده‌كه‌ن".
H.B