راوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكی ئۆكرانیا: 7 هه‌زار سه‌ربازی رووسی كوژراون
K24 –هه‌ولێر:
میدیا رووسییه‌كان له‌سه‌ر زاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته بڵاویانكرده‌وه، 498 سه‌ربازی رووسی و 1577 سه‌ربازی ئۆكرانی له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراون.
ئیگۆر كۆناشینكۆف، گوته‌بێژی سوپای رووسیا رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه 498 سه‌ربازی رووسی له ئۆكرانیادا كوژراون، جیا له‌وه 1597یش به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، 2870 سه‌ربازی ئۆكرانی و (نه‌ته‌وه‌ییه‌كان) تا ئێستا كوژراون، 3700 سه‌ربازیش بریندارن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئۆلێسكی ئه‌ریستۆفیتش، راوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت رۆژه‌ی شه‌ڕ 7 هه‌زار سه‌ربازی رووسی كوژراون. ده‌شڵێت: "ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له پله‌دارانی رووسی وه‌ك دیل ده‌ستبه‌سه‌رن".
ئه‌و راوێژكاره جه‌ختیكرده‌وه، به‌رپرسێكی باڵای سوپای رووسی به سه‌ختی برینداره و بۆ بێلارووس گوازراوه‌ته‌وه.
24ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا ده‌ستكرا به هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا، به‌م هۆیه‌وه به‌هه‌زاران كه‌س كوژران و بریندار بوون، جیا له ده‌ربه‌ده‌ربوونی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی ئۆكرانی، شه‌ڕه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.