ماكرۆن: له فشاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین تا رووسیا ملكه‌چی وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی ده‌كه‌ین
K24- هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دووپاتیكرده‌وه، ناتۆ هیچ بنكه‌یه‌كی له ئۆكرانیا نییه و رووسیا ده‌ستدرێژكاره و ئه‌وه‌ی رووسیا ده‌یكات، سووكایه‌تیكردنه به مێژووی رووسیا و ئۆكرانیا.
ماكرۆن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: سووكایه‌تی به هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كرێت، كه له دژی نازیه‌ت جه‌نگاون، ئه‌مه شه‌ڕی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه و ئامانج لێی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌وروپایه بۆ سه‌رده‌مه تاریكه‌كانی جه‌نگ.
هه‌روه‌ها گوتی: فه‌ره‌نسا، یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا و وڵاتانی دیكه وه‌ڵامی ئه‌و جه‌نگه‌یان داوه‌ته‌وه، كه سه‌روه‌ری وڵاتێكی كردووه‌ته ئامانج و ئێمه له رێگه‌ی پێدانی كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ به‌رگریكردن له خۆیان، پاڵپشتی و پشتیوانی ته‌واوی گه‌لی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له درێژه‌ی گوته‌كانیدا دووپاتیكرده‌وه، له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به یه‌كگرتوویی ده‌نگ له‌سه‌ر سه‌ركۆنه‌كردنی ره‌فتاره‌كانی رووسیا دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی رووس له‌وه تێ بگه‌ن، كه ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن كارێكی ناڕه‌وایه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، له رێكاره‌كانمان دژی رووسیا به‌رده‌وام ده‌بین و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تا ئێستا چه‌ندین سزامان به‌سه‌ر رووسیا و سه‌ركرده‌كانی و هاوپه‌یمانه‌كانیاندا سه‌پاندووه، پاره‌كانیان له ئه‌وروپا بلۆك كراون، تیمه‌كانیان له پێشبڕكێ جیهانییه‌كان بێبه‌ش كراون و هه‌ژماره بانكییه‌كانی رووسیامان له سیسته‌می حه‌واڵه‌كردنی دارایی جیهان "سویفت" دوورخستووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دابه‌زینی نرخی روپلی رووسی به‌رامبه‌ر به دراوه‌كانی دیكه‌ی جیهان.
هه‌روه‌ها گوتی: له ئه‌وروپا مۆڵه‌تی كاركردن له‌و ده‌زگانه‌ی راگه‌یاندن وه‌رگیراوه‌ته‌وه، كه كار بۆ پڕوپاگه‌نده‌كانی رووسیا و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
ماكرۆن سوپاسی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی راگه‌یاندنیشی كرد، كه له‌ناو ئۆكرانیا رۆماڵی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن و گوتی: سوپاسی ئه‌و ده‌زگایانه ده‌كه‌ین، كه رووداوه‌كانی ئۆكرانیا ده‌خه‌نه به‌رچاوی جیهان.
گوتیشی: له‌چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی ناتۆ به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا و ئه‌و دۆخه له‌ناكاوه‌ی له ئۆكرانیا هاتووه‌ته ئاراوه، دوێنێ سه‌دان سه‌ربازی فه‌ره‌نسی گه‌یشتوونه‌ته رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و هه‌موو فشاره‌كانیشمان بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و هێرشانه‌ی رووسیا به‌رده‌وام ده‌بن.
H.B