هاوپه‌یمانه 13 ساڵییه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا هاوپه‌یمانه كلاسییكییه 13 ساڵه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا، كه ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كی یه‌كێتی ئه‌وروپایه و له هه‌موو هه‌ڵوێسته‌كانی پێشووی پوتن-دا پشتگیری كردووه، به‌ڵام له‌دوو رۆژی رابردوودا، ئه‌م سه‌ركرده 13 ساڵه‌یه‌ی پوتن هه‌ڵوێسته‌كانی ته‌واو پێچه‌وانه بۆوه و پاڵپشتی خۆی و وڵاته‌كه‌ی ده‌بڕی به‌رامبه‌ر به‌و سزایانه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یانسه‌پێنێت به‌سه‌ر رووسیا و پۆتن-دا.
به‌پێی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ڤیكتۆر ئۆربان، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا كه په‌یوه‌ندییه‌كی توند‌و تۆڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتن-ی سه‌رۆكی رووسیا و رایه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو له‌نێوان رووسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا، له دوو رۆژی رابردوودا پاشه‌كشه‌ی له‌و هاورێیه‌تیی و هاوپه‌یمانییه كرد و داوای له یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد كه سزای توندی پۆتن بده‌ن.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ نوسیویه‌تی كه ئۆربان په‌یوه‌ندییه‌كی توندی هه‌بوو له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت له‌سه‌روه‌ختی توندی كۆرۆنا ڤایرۆس-دا، تاكه ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی بوو كه ڤاكسینی گامالێیا (رووسی) كڕی، وێرای ئه‌وه‌ی كه رێكخراوه ته‌ندروستییه ئه‌وروپییه‌كان هیچ پشتیان نه‌به‌ست به ڤاكسینه رووسییه‌كه، به‌ڵام ئۆربان گوێی به یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌دا و گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی كڕینی ڤاكسینه‌كه‌ی كرد له‌گه‌ڵ رووسیا.
به‌رپرسێك له یه‌كێتی ئه‌وروپا كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت به CNBC راگه‌یاندووه كه ئه‌مه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگه بۆ ئۆربان چونكه یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌مێك له دڵه‌ڕاوكێدا بوو سه‌باره‌ت به سه‌ركرده‌ی دێرینی هه‌نگاریا (ڤیكتۆر ئۆربان) رازی ده‌بێت به‌و سزایانه‌ی كه ده‌خرێنه سه‌ر رووسیا له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رۆژی 2ی ئادار (مارس-ی 2022) وتیشی: "پاڵپشتی هه‌نگاریا بۆ ئه‌و سزایانه‌ی كه یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌یسه‌پێنێت وایكرد كه یه‌كێتی ئه‌وروپا به یه‌كگرتووی بچێته ململانێوه كه له‌سه‌رتای دروستبوونییه‌وه ئاوا یه‌كگرتوو نه‌بووه".
به‌پێی رای رۆژنامه‌ی پۆلیتیكۆ، ئۆربان په‌یوه‌ندییه‌كی دێرینی هه‌یه له‌گه‌ڵ پۆتن و ده‌شڵێت: "ئۆربان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له سه‌ره‌تای مانگی شوبات-ی ئه‌مساڵ ئاماژه‌یدا به كاركردنی خۆی و پۆتن له‌ماوه‌ی 13 ساڵی رابردوودا كه ئه‌مه‌ر به درێژترین په‌یوه‌ندی نێوان سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی ئه‌وروپا و رووسیا داده‌نرێت له‌مێژوودا".
سه‌رۆك جۆو بایدن، شه‌وی 1ی ئادار (مارسی 2022) له یه‌كه‌م وتاری (Union address) له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگرێس و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه كه ڤلادیمێر پۆتن باجێكی قورس ده‌دات به‌رامبه‌ر داگیركردنی ئۆكرانیا و ئاماژه‌ی به یه‌كگرتووی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌به‌رامبه‌ر رووسیا.
ته‌نانه‌ت بایدن ئاماژه‌ی به سویسرا-دا كه پاڵپشتی سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپای كردووه، چونكه بۆ یه‌كه‌مین جاره له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه، سویسرا به‌شداری ململانێی شه‌ڕی نێوان هاوپه‌یمان و ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌كات.
ته‌نانه‌ت بایدن ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی جیهان-دا به‌رامبه‌ر داگیركارییه‌كه‌ی رووسیا، به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن له‌هیچ ململانێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و شه‌ڕه‌كاندا هه‌ڵوێستی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا وه‌ها یه‌كگرتووه نه‌بووه، ته‌نانه‌ت ناكۆكی گه‌وره هه‌بوو له جه‌نگ دژی تیرۆر له ئه‌فغانستان و عیراق.
هه‌فته‌ی پێشوو هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر رووسیا هه‌ڵوێستێكی به‌هێز و هاوبه‌ش بوو، له‌نێو ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌شدا، سزای توندی رووسیا و پۆتن بوو كه سه‌پاندنی زنجیره‌یه‌ك سزایه له گرنگترینیان وه‌ستاندنی بۆری گازی نورد ستریم2، راگرتنی سویفت و سڕكردنی بانكی نێوده‌وڵه‌تی رووسیا.
هه‌ربۆیه هه‌ڵوێستی ئۆربان له‌سه‌ر سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا گرنگه و به‌پێی راپۆرتێكی لۆس ئه‌نجلس تایمز، ئۆربان له هه‌موو سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا توندتره له‌سه‌ر سزادانی رووسیا و هاوڕێ 13 ساڵه‌كه‌ی، چاودێرانی سیاسی پێیانوایه هۆكاری ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئۆربان دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی پێشووی دێت بۆ مۆسكۆ و داوای له هاوتا رووسییه‌كه‌ی (پۆتن) كرد كه هێرش بۆ سه‌ر ئۆكرانیا دوابخات.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ڤیكتۆر ئۆربان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا 12هه‌مین سه‌ردانی فه‌رمی بۆ مۆسكۆ كرد و له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پۆتن-ی سه‌رۆكی روسیاوه پێشوازی گه‌رمی لێكرا، ئه‌و له‌سه‌ر مێزه هێلكه‌ییه درێژه‌كه‌ی كرملین داوای له پۆتن كرد كه هێرشكردن دوابخات تا هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بن بۆ كۆنترۆڵكردنی كێشه‌كان، به‌ڵام پۆتن هیچ گوێی به قسه‌كانی ئۆربان نه‌دابوو، پێیوتبوو بڕیاری هێرشكردن یه‌كلابووه‌ته‌وه.