وێنه‌كانی پوتن له ناوه‌ڕاستی به‌غدا هه‌ڵده‌واسرێن

K24- هه‌ولێر:
له ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی به‌غدای پایته‌ختی عێراق، وێنه‌ی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆك كۆماری رووسیا هه‌ڵواسراون، لەسەر وێنەکان نووسراوە "ئێمه پشتگیری رووسیا ده‌كه‌ین".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا، له نزیك باره‌گای میلیشیای (عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق) له ناوچه‌ی جادرییه له ناوه‌ڕاستی به‌غدا، وێنه‌كان به ده‌ربڕینی (هاوڕێكانی سه‌رۆك) هه‌ڵواسراون.
ئه‌م هه‌نگاوه دوای ئه‌وه دێت كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی رووسیای بۆ سه‌ر ئۆكرانیا كرد، عێراق ده‌نگی له‌باره‌وه نه‌دا.
یەکێک لەو وێنانە له هه‌ژماری تایبه‌تی باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له به‌غدا له تویته‌ر بڵاوبووه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه "له‌شه‌قامه‌كانی به‌غدا".
في شوارع بغداد 🇮🇶 #الحق_مع_روسيا#نحن_مع_روسيا#WESTAYWITHRUSSIA https://t.co/D9tEcJEFBe
— 🇷🇺 روسيا بالعربية (@Russia_AR) March 2, 2022