نرخی نەوت لە 117 دۆلار نزیکبووەوە

نەوت زیاتر بەرزبووەوە
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 – هەولێر

لە سەرەتای دەستپیکردنی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا، نرخی نەوت رۆژ دوای رۆژ بەرز دەبێتەوە، ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوت لە 117 دۆلار نزیکبووەتەوە.

نرخی نەوت ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە بازاڕەکانی جیهان بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ئێستا بە 116.66 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بۆ 113.86 دۆلار بەرز بووەتەوە.

بەهۆی کاریگەری هێرشی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا، کە لە 24/2/2022 دەستیپێکردووە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بە جۆڕیک لە یەکەم رۆژی شەڕەکە دوای حەوت ساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە سەرووی 110 دۆلار و بەردەوام لە بەرز بوونەوە دایە.