بەشار ئەسەد و فالح فەیاز باسی سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا دەکەن

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و سەرۆکی سووریا کۆبوونەوە
کۆبوونەوەی نێوان بەشار ئەسەد و فالح فەیاز - دیمەشق
کۆبوونەوەی نێوان بەشار ئەسەد و فالح فەیاز - دیمەشق

K24 – هەولێر

فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشد و بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە دیمەشق کۆبوونەتەوە و باسیان لە دۆخی سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا کردووە.

میدیای حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشد، سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا کۆبووەوە و باس لە دۆخی سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا و بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆرستییەکان کراوە.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی سانای سووریا هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا بەشار ئەسەد و فالح فەیاز، گفتوگۆیان لەبارەی هەماهەنگییەکانی نێوانیان و کێشە ئەمنییەکانی سنوورەکان کردووە

ئەمە لەکاتێکدایە لە ساڵانی رابردوودا، چەندین گرووپی حەشدی شەعبی، بۆ پارێزگاری لە دەستەڵاتەکەی ئەسەد، روویان لە سووریا کردووە.