هەناردەی ئۆتۆمبێلێکی بەناوبانگ بۆ رووسیا رادەگیرێت

رووسەکان لە مۆدێلە نوێکانی ئەم ئۆتۆمبێلە بێ بەش دەبن
شەقامێکی مۆسکۆ
شەقامێکی مۆسکۆ

K24 - هەولێر:

بەهۆی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیاوە تا دێت سزاکانی سەر رووسیا زیاتر دەبن، جگە لە حکومەتەکان، کۆمپانیا و کارگەکانیش سزای ئەو وڵاتە دەدەن و نوێترینیشیان کۆمپانیای مێرسیدز بێنزی ئەڵمانیە کە هاوردەی ئۆتۆمبێلی بۆ رووسیا راگرت.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "NDTV"، کۆمپانیای مارسیدز بێنز هاوردەی ئۆتۆمبێل بۆ رووسیا و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بۆ ئەو وڵاتە رادەگرێت.

کۆمپانیاکە رایگەیاند، هاوردەی ئۆتۆمبێلی تایبەت و پاسی بچووک بۆ رووسیا رادەگرێت، هەروەها بەرهەمهێنانی ناوخۆیی لەناو رووسیادا دەوەستینێت تا کاتێکی نادیار.

کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکان لە گەمارۆکانی رووسیا دەکشێنەوە و هەریەک لە کۆمپانیاکانی ڤۆڵگسواگن و BMW لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هاوشێوەی مارسیدز- بێنز چەند بڕیارێکی هاوشێوەیان دا.

H.H