سه‌فین دزه‌یی: ملیارێكمان بده‌نی ڕێككه‌وتنی تازه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق مانگانه بتوانێت بڕی "یه‌ك ملیار" دۆلار به هه‌رێمی كوردستان بدات،ئاماده‌ین ڕێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ به‌غدا دا بكه‌ین.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه،ئه‌گه‌ر به‌غدا داوای ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم بكات كه هه‌یه‌تی و له به‌رامبه‌ردا بڕی 17% ی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق بدات به هه‌رێمی كوردستان، لوژیكییه و جێگای قبوڵ كردن ده‌بێت.
سه‌فین دزه‌یی له لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی ڕونكردووه‌ته‌وه كه بۆ هه‌ر مانگێك حكومه‌تی به‌غدا بڕی یه‌ك ملیار دۆلار به هه‌رێم بدات،ئه‌وكات ئاماده‌ی ڕێككه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه‌ن.
ئه‌م قسانه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه، له‌مانگی ئاداری ڕابردووه‌وه تا ئێستا حكومه‌تی عێراقی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی له ڕێگه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باكووره‌وه ڕاگرتووه و هیچ بڕه نه‌وتێكی له بۆری "كه‌ركوك-جه‌یهان" وه نه‌ناردووه‌ته ده‌ره‌وه،به‌و ڕێگه‌یه‌ش ویستوویه‌تی فشار بخاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستان و ڕێككه‌وتنێكی نوێ بۆ دابه‌شكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان.
له ڕێگه‌ی بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك-جه‌یهانه‌وه نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركوك ده‌نێردرێت بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا و له دۆخی ئاسایی‌دا كۆمپانیای نه‌وتی باكور له‌و ڕێگایه‌وه ته‌نها توانای ناردنی بڕی 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه له ڕۆژێكدا.
ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌رهه‌می ده‌هێنێت و به‌غدا ده‌یفرۆشێت به هه‌مان ڕێگه ده‌نێردرێت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
هه‌ر بۆیه سه‌فین دزه‌یی پێیوایه نه‌وتی هه‌رێم ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ بگوازرێته‌وه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان،یان بچێته به‌غدا و له‌وێوه بڕوات بۆ ده‌ره‌وه وه‌ك یه‌ك وایه و ئێمه به‌لامانه‌وه ئاساییه له‌وباره‌وه ده‌ست به دانوستان بكه‌ینه‌وه.
وته‌بێژ حكومه‌تی هه‌رێم هۆكاری ڕاگرتنی فرۆشتنی نه‌وتی له ڕێگه‌ی به‌غداوه ڕونكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه،حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وكاته بڕیاریدا كه نه‌وتی خاوی خۆی ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كات، كه حكومه‌تی عێراق بودجه‌ی مانگانه‌ی هه‌رێمی كه‌مكردبووه‌وه بۆ كه‌متر له (400) ملیۆن دۆلار.