سەرمایەدارێکی رووسی لە ماڵەکەی خۆیدا بە خنکاوی دۆزرایەوە

لە گەراجی ماڵەکەیدا لە بەریتانیا بە مردوویی دۆزرایەوە
میخایل واتفۆرد و هاوسەرەکەی، جەین
میخایل واتفۆرد و هاوسەرەکەی، جەین

K24 - هەولێر:

سەرمایەدارێکی رووسی بەناوی (میخایل واتفۆرد) دوای چەند رۆژێک لە هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە گەراجی ماڵەکەی خۆیدا لە بەریتانیا بە خنکاوی دۆزرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "THE Sun"، تەرمی سەرمایەداری رووسی "میخایل واتفۆرد" لە ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی Wentworth Estate لەلایەن باخەوانێکەوە دۆزرایەوە.

میخایل واتفۆرد تەمەنی 66 ساڵە و خاوەنی سێ منداڵە، سامانەکەی لە بازرگانیکردن لە پاڵاوگەکانی نەوت لە ئۆکرانیا بەدەستهێناوە، دواتر چووەتە بەریتانیا و لەوێ کۆمپانیایەکی تایبەت بەخۆی دامەزراندوە.

کەسێکی نزیک لە خێزانەکەی گوتی "دۆخی دەروونی میخایل کاریگەر بووە بەو رووداوانەی لە ئۆکرانیا روویداوە، کاتی مردنەکەی هاوکاتە لەگەڵ کاتی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، بە دڵنیایەوە ئەمە رێکەوت نییە."

میخایل لەگەڵ هاوسەرە ئیستۆنیەکەی و دوو منداڵ و کوڕە گەورەکەی لە هاوسەری پێشووی لە ڤێلایەکی 24 ملیۆن دۆلاریدا دەژیان.

ڤێلاکەی میخایل
ڤێلاکەی میخایل

H.H