بەیروت.. خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی رووسیا بەڕێوەچوو

K24 - هەولێر:
رۆژی چوارشەممە (2ـی ئازار/مارسی 2022) کۆمەڵگەی رووسی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان لەگەڵ ژمارەیەک هاووڵاتی لوبنانی لەبەردەم باڵیۆزخانەی رووسیا بۆ پشتیوانی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی رووسیا لە ئۆکرانیا خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.
بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "سپوتنیک"ـی رووسی، خۆپیشاندەران لە بەیروت بە دروشمەکانیان ئیدانەی هەڵوێست و گەمارۆ ئابووریەکانی ناتۆ و سەرکردە ئەمەریکیەکانیان دەکرد.

(پشتیوانی ئۆپەراسیۆنی لەناوبردنی نازی و فاشیستەکان دەکەین) یەکێک بوو لە دیارترین دروشمەکانی خۆپیشاندەران بوو کە لەگەڵ چەند وێنەیەکی قوربانیانی هەرێمی دۆنباس لە ساڵی 2014 بەرزیان کردبووەوە.

ئەلیکساندەر روداکوڤ، باڵیۆزی رووسیا لە لوبنان سوپاسی گەلی لوبنانی کرد بۆ هەڵوێست و پشتیوانیان لە ئەو رووداوانەی ئێستا کە لە خاکی ئۆکرانیادا روودەدەن.
باڵیۆزی رووسیا لە لوبنان گوتیشی: "وابزانم دەزانن کە هۆکاری دەستپێکردن بەم ئۆپەراسیۆنە سەربازیە دەزانن، ئەمە جەنگێک نییە دژی ئۆکرانیا، ئامانجمان داگیرکردنی زەوی ئۆکرانیا نییە، ئێمە دەمانەوێت ئۆکرانیا لە بیرۆکەی نازی و فاشیست پاک بکەینەوە".


H.H