شاره‌زایانی سه‌ربازی له باره‌ی شه‌ڕی ئۆكرانیا چی ده‌ڵێن
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ڕی ئۆكرانیا له هه‌شته‌م رۆژیدایه و شاره‌زایانی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕوایه‌دان، به‌رگری ئۆكرانییه‌كان ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان خۆیان راده‌ست ناكه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن.
جه‌نه‌راڵ ئارنۆڵ ده‌ین شاره‌زای سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتیی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24 رایگه‌یاند، شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه ئۆكرانییه‌كان نایانه‌وێت رووسیا خاكیان داگیر بكات و به‌رگری توند ده‌كه‌ن.
گوتیشی: وه‌ك چۆن له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا چیچانییه‌كان به‌رگریان له خۆیان كرد، ئێستاش ئۆكرانییه‌كان به‌رگری له وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه رووسه‌كان شكستیان هێنابێت.