باپیره‌ی پوتن چێشتلێنه‌ری ستالین و لینین بوو
K24 – هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا دووه‌م سه‌ركرده‌ی ئه‌و وڵاته‌یه دوای ستالین، ده‌سه‌ڵاتی كرملنی به‌ده‌سته‌وه بێت، كاتێك جۆزێف ستالین 29 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی گرته ده‌ست.
له‌ساڵی 1999، پوتن ماوه‌ی 3 مانگ بووه جێگره‌وه‌ی بۆریس یه‌ڵسنی سه‌رۆكی رووسیا كاتێك به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، یه‌كڕاست كۆسۆڤۆی داگیر كرد، به‌ڵام به خێرایی سوپای رووسیا كشانه‌وه، پاشان رووسه‌كان چوونه ناو چیچان و خستییانه ناو یه‌كێتی فیدڕاڵی رووسی، له‌ساڵی 2008یش به‌شێكی جۆرجیای داگیركرد.
ساڵی 2014 به بڕیاری پوتن دوورگه‌ی (قرم)ـی ئۆكرانی خرایه سه‌ر رووسیا، له ئێستادا ئۆكرانیا كه‌وتووه‌ته ناو شه‌ڕێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ رووسه‌كان.
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له 7ـی تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 1952 له لینینگراد (سانبترسبۆرگ)ـی پێشوو له دایكبووه، باوكی له جه‌نگی جیهانی دووه‌م به‌شداریكردووه.
پوتن كوڕی بچووكی ناو 3 برایان بوو، به‌ر له له‌دایكبوونی پوتن، دوو برای دیكه‌ی كۆچی دواییانكردووه كه له ساڵانی سییه‌كان له‌دایكبوون، كه برایه‌كیان له‌كاتی ئابڵوقه ئابوورییه‌كه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیای سه‌رده‌می نازیی بۆ سه‌ر لینینگراد گیانی له‌ده‌ستداوه.
دایكی پوتن كرێكاری كارگه‌یه‌ك بووه، باوكیشی سه‌ربازی هێزی ده‌ریایی سۆڤییه‌ت بوو، له‌سه‌ره‌تای سییه‌كان خزمه‌تی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی كردووه.
باوكی پوتن له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م خزمه‌تی سوپای رووسی كردووه، تا ئه‌و كاته‌ی له‌ساڵی 1942 به سه‌ختی بریندار بووه.
داپیره‌ی پوتن له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ڵمانه‌كان له كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌م له لینینگراد له‌ساڵی 1941 كوژراوه، باپیره‌ی پوتن چێشتلێنه‌ری لینین و جۆزێڤ ستالین بووه.
پوتن له‌ساڵی 1960 ده‌ستی به خوێندن كردووه، یه‌كێك بووه له‌و قوتابیانه‌ی كه ئه‌ندامی حزبی شیوعی نه‌بووه.
له‌ساڵی 1973 یاری سامبۆی كردووه، دواتر بووه یاریزانێكی باشی جۆدۆ.
له‌ساڵی 1975 پوتن له زانكۆی ماف له زانكۆی سانبترسبۆرگ خوێندنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ته‌واوكردووه، له ساڵی 1983 له‌گه‌ڵ لۆدمێلا پوتینا، ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه، تا ساڵی 2013، دواتر له‌و ئافره‌ته جیابووه‌ته‌وه، لۆدمێلا پوتنی به ئالووده‌ی كار تۆمه‌تبار كرد.
یه‌كێك له كچه‌كانی پوتن، له زانكۆی مۆسكۆ كاروباری ئیداری به‌ڕێوه ده‌بات، جیا له‌وه‌ش كاری سه‌ماكه‌ری ده‌كات.
كچی گه‌وره‌ی پوتن، یه‌كێكه له پزیشكه تایبه‌ته‌كانی لابردنی گرێ.
ساڵی 1975 پوتن بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی لینینگراد گوازرایه‌وه، دوای مه‌شقكردن چووه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی سیخوڕی، كه یاوه‌ری میوانه بیانه‌ییه‌كان بوو.
پوتن زمانه‌كانی ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی به باشی ده‌زانێت، له‌ساڵی 1984 بۆ مه‌شقی زیاتر ره‌وانه‌ی مۆسكۆ كرا، تا ساڵی 1985 بووه ئه‌ندامی تۆڕی هه‌واڵگری یه‌كێتی سۆڤییه‌ت (كه‌ی جی بی).
له‌ساڵی 1990 پۆستی جێگری زانكۆی سانبترسبۆرگی وه‌رگرت، تا ساڵی 1991 بووه لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سانبترسبۆرگ.
پوتن رووخانی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی به مه‌ترسیدارترین كاره‌سات وه‌سف كردووه، تا ساڵی 1994 بووه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی سانبترسبۆرگ.
له ساڵی 1999 بووه جێگره‌وه‌ی یه‌ڵسن، وه‌ك سه‌رۆك كۆماری رووسیا دیاریكرا، یه‌كه‌م هه‌نگاوی داگیركرنی بۆسنه بوو.
له ساڵی 2000 ده‌نگی له‌سه‌دا 53ـی خه‌ڵكی رووسیا به‌ده‌ستهێنا، بووه سه‌رۆك كۆمار، كاتێك ده‌ستیكرد به چاكسازی له رژێمی سیاسی و ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ی.
له ساڵی 2008 پوتن (دیمتری میدیفیدیف)ـی كرده سه‌رۆك كۆمار، خۆی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستبه‌كار بوو، تا ساڵی 2009 و كۆتایی هاتنی جه‌نگی چیچان.
له ئاداری 2017 ناوچه‌ی ئۆسیتیای له جۆرجیا كۆنتڕۆڵ كرد، خستییه سه‌ر رووسیا.
له 18ـی ئاداری 2018 پوتن دوای چاكسازیكردن له ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ی ویلایه‌تی چواره‌می سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا به‌ده‌ستهێنا.
له ساڵی 2022 بڕیاریدا هێرش بكاته سه‌ر ئۆكرانیا، وه‌ك بیانوێك بۆ داماڵینی چه‌ك له‌و وڵاته.