تره‌مپ: رووسیا خه‌ریكی هۆڵۆكۆسته له ئۆكرانیا
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکا، دەستێوەردانی سەربازیی رووسیای بۆسەر ئۆکرانیا بە "ھۆڵۆکۆست" ناوبرد و داوای لە مۆسکۆ کرد ھێرشەکانی رابگرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فۆکس بزنسی ئەمه‌ریکی، رایگه‌یاند، پێویسته رووسیا واز لە کوشتنی مرۆڤ بھێنێت دەتوانرێت بگەنە رێککەوتنێک بۆ راگرتنی پێکدادانەکان.
تره‌مپ گوتیشی: "لە ئێستادا رووسیا رێزی پێویست بۆ ئەمه‌ریکا دانانێت، نازانم بۆ ھیچ شتێک ناکرێت به ئاڕاسته‌ی چارەسەر، ئەمە ھۆڵۆکۆستێکە به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا ده‌كرێت. ده‌شڵێت: "ئەوەی رووده‌دات ترسناکە، ھەموو شەوێک لە تەلەڤیزیۆنەکانەوە شایەتی رووداوەکان دەبین و دەیانبینین".
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ئاماژەی بەوە کرد، بڕیاری وەرگرتن یان وەرنەگرتنی ئۆکرانیا لە ناتۆ، بڕیارێکە کە ناتۆ خۆی دەیدات و گوتیشی: "لە ئێستادا ئەگەری وەرگرتنی ئۆکرانیا لە ناتۆ بە بەراورد لەگەڵ شەش مانگ پێش ئێستا زۆر زیاترە".