پارێزگای ههولێر ئامادهكاری بۆ نهورۆز دهكات

K24 – ههولێر:
لهپێناو ئامادهكاری بۆ رۆژانی بههار و نهورۆز، بەسەرپەرشتی پارێزگار، لێژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای ههولێر کۆبووەوە ژمارهیهك راسپاردهی دهركرد.
پارێزگای ههولێر راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لێژنەی باڵای ئەمنی کۆبووەوە، گفتوگۆ لهبارهی رەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو لە رۆژانى بەهار و نەورۆز و پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیان و گەشتیاران و رێگەگرتن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و نایاسایی، كرا.
پارێزگای ههولێر راشیگهیاند، تەواوى هێزە ئەمنییەكانی هەولێر ئاسایش، زێرەڤانى، پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، بەرگریی شارستانی و تەندروستى لە سەرجەم شوێنە گشتییەکان و تەواوى ئەو جێگایانەی كە هاووڵاتییان رووى تێدەکەن ئەرکیان بەسەردا دابەشکرا.
پارێزگارى هەولێر تەئکیدى لە گرتنەبەرى هەموو رێکارێکى ئەمنى کردەوە بۆ پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیان و گەشتیاران و رێگەگرتن لە هەر حاڵەتێكی نایاسایی، داواش لەهاووڵاتییان كرا هاوکار بن.