كۆنگرێسمانێكی ئهمهریكی پهیوهندی سۆزداری لهگهڵ ژنێكی داعشدا ههبووه
K24 – ههولێر:
ڤان تەیلەر، نوێنەری ویلایهتی تێکساس لە کۆنگرێسی ئەمەریکا، رۆژی چوارشەممە (2ـی ئادار / مارسی 2022) کۆتایی بە هەڵمەتەکانی بۆ دووباره هەڵبژاردنەوەی هێنا و دانی بەوەشدانا سەرباری ژیانی هاوسەری، پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ کەسێکی دیكهدا هەبووە.
به گوێرهی زانیارییهكانی میدیا ئەمەریكییهكان، ئەم هەنگاوەی تەیلەر پاش ئەو راپۆرتانە دێت، كه ئاماژه بۆ ئهوه دهكهن لەگەڵ ژنێکی لەدایکبووی ئەمەریکا کە خەڵکی بۆ ناو گروپی تیرۆرستی داعش راکێشاوە، پەیوەندی هەبووە.
بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەیوەندی تیلەر لەگەڵ تانیا جۆیا، پێشتر توندڕەوێکی داعش بوو و ئێستا کار بۆ ئەوە دەکات خەڵک دوور بخاتە لە توندڕەوی و تێکەڵ بە کۆمەڵگایان بکاتەوە، لە ماڵپەڕە هەواڵییەکانی کۆمارییەکانەوە سەری هەڵدا كه هاوکاته لهگهڵ هەڵبژاردنەکانی نێو حزبەکە .
جۆیا بە رۆژنامەی (داڵاس مۆرنینگ نیوز)ـی راگهیاند، پەیوەندییەکەی لەگەڵ تەیلەر لە مانگی دەی ساڵی 2020 بۆ مانگی شەشی ساڵی 2021 بووە.
رۆژنامەی (داڵاس مۆرنینگ نیوز) راشیگهیاند، تەیلەر لە نامەیەکدا بە پشتیوانانی راگەیاند لەسەر هەوڵەکانی بۆ خۆهەڵبژاردنەوەی بەردەوام نابێت. دهشڵێت: "نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر، هەڵەیەکی زۆر خراپم کرد کە بووە هۆی ئازار بۆ ئەو کەسانەی لە ژیانمدا لە هەموو کەس زیاتر خۆشم دەوێن، من پەیوەندییەکم هەبوو، هەڵە بوو و گەورەترین شکستی ژیانم بوو."
تهیلهر گوتیشی: "بەم رەفتارە نابەجێیەم زۆرترین ئازارم بە ئانای هاوسەرم و سێ کچەکەمان گەیاندووە، چەندین مانگە من و ئانا کار دەکەین بۆ چاککردنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی رەفتارەکانی منەوە روویانداوە، من شایستەی ئەوەنیم، بەڵام هەتاهەتایە سوپاسگوزارم بۆ خۆشەویستی و لێبوردەیی ئەو."
سهرچاوه: VOA