باندێک دەستگیركرا کە ئەشکەنجەی ھاووڵاتیەکیان داوه
K24 – رانیه:
پۆلیس باندێک دەستگیر دەکات کە ئەشکەنجەی ھاووڵاتیەکیان داوه و وێنەیان گرتووە، دواتر داوای پارەیان لێکردووە لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی ڤیدیۆكهی.
پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لە سنوری راپەڕین باندێک دەستگیر دەکەن کە کەسێکیان رفاندووە و دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر وێنەیان گرتووە و ھەڕەشەی ئەوەشیان لێ کردووە ئەگەر پارەیان پێ نەدات ڤیدیۆی ئەشکەنجەکردنەکە بڵاو دەکەنەوە.
لە راگەیەنراوێکدا پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژە بەوە دەکات باندەکە پێکھاتوون لە چوار کەس، ھەڵساون بە لێدان و ئەشکەنجەکردنی ھاووڵاتیەک و دواتر داوای 15000 ھەزار دۆلاریان لێکردووە.
ئەو کەسانە ساتی ئەشکەنجەکردنەکەیان تۆمار کردووە و ھەڕەشەیان لێکردووە ئەگەر ئەو بڕە پارەیان پێ نەدات ڤیدیۆکە بڵاو دەکەنەوە .
پۆلیس ئاماژه بهوه دهكات، تۆمەتبارەکان تەمەنیان لە نێوان 20 تا 30 ساڵیدایە و یەکێکیان دانی بە تاوانەکەدا ناوە و بەپێی مادەی432 لەلایەن دادوەرەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێ.