كۆشكی سپی: نامانه‌وێت شه‌ڕی رووسیا بكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی نایه‌وێت له‌گه‌ڵ رووسیا بچێته شه‌ڕه‌وه، هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین نییه بۆ سه‌ر ئۆكرانیا.
سكرتێری رۆژنامه‌وانی "كۆشكی سپی"، "جین بساكی" گوتی: واشنتن له‌و بڕوایه‌دایه، سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین به‌سه‌ر ئۆكرانیادا، ئه‌مه‌ریكا پابه‌ند ده‌كات، هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی رووسیی به ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌دا بسووڕێته‌وه بیخاته خواره‌وه، ئه‌مه‌ش مانای راگه‌یاندنی شه‌ڕه له دژی رووسیا.
بساكی، گوتیشی: ئه‌مه ئه‌و شته‌یه، كه ئێمه ده‌مانه‌وێت لێی به‌دوور بین.
پێشتریش ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا، ره‌تیكردبوویه‌وه، كه نایانه‌وێت ناوچه‌ی دژه فڕین له ئۆكرانیا رابگه‌یه‌نن، چونكه خۆیان له شه‌ڕ و تێوه‌گلانی راسته‌وخۆ له شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌پارێزن.