ماكرۆن: پوتن شه‌ڕ راناگرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، "ئیمانوێڵ ماكرۆن" رایگه‌یاند، قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی، "ڤلادیمێر پوتن" كردووه و ئه‌و شه‌ڕ راناگرێت.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ پوتن كرد، ئه‌و ره‌تیكرده‌وه هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا رابگرێت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆ له پێناو پاراستنی مه‌ده‌نییه‌كان پێویستییه‌كی ره‌هایه. هه‌وڵه‌كانم له‌و پێناوه‌دا ده‌بێت و پێویسته خۆمان له خراپتر بپارێزین.
پێشتریش پوتن رایگه‌یاندبوو، رووسیا ته‌نیا یه‌ك داواكاری هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ناتۆ به رووی رووسیادا فراوان مه‌كه‌ن و چه‌كی وێرانكار له سنووره‌كانی رووسیا جێگیر مه‌كه‌ن.
له وتارێكدا پوتن، راشكاوانه گوتی: ئێمه نه‌چووینه مووشه‌ك له نێوان ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا، یان مه‌كسیك و ئه‌مه‌ریكا جێگیر بكه‌ین، ئه‌وان هاتوون و ئه‌و كاره له به‌رده‌م وڵاتی ئێمه‌دا ده‌كه‌ن، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وه بكه‌ین، ئه‌مه‌ریكا چی ده‌كات.