گرته‌ی نوێی شه‌ڕی ئه‌مڕۆی ئۆكرانیا ببینه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هه‌شته‌م رۆژی شه‌ڕی ئۆكرانیایه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی به خۆبه‌دوورگرتنی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاییه‌كان رێگه‌ی لێگیراوه ببێته شه‌ڕێكی جیهانی.
له نوێترین پێشهاتی شه‌ڕی ئۆكرانیادا، ئه‌مڕۆ هه‌ردوو شاندی رووسیا و ئۆكرانیا له كۆتایی خولی دووه‌می دانووستانی نێوانیان له بێلاڕووس گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێكی مرۆیی تا مه‌ده‌نییه‌كان بتوانن له ناوچه‌كانی شه‌ڕ ده‌رباز بن و روو له ناوچه ئارامه‌كان بكه‌ن.
پێشتر زێلینیسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ره‌تیده‌كرده‌وه، له بێلاڕووس گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رووسیا بكات و داوای ده‌كرد له وڵاتێكی دیكه دانووستان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئۆكرانیا له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا داوای دانووستانی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا كرد.
هاوكات، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، رایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ره‌كی ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای رووسیا پاراستنی خه‌ڵكی دۆنباسه له هێرشی "نازییه نوێیه‌كان"ی ئۆكرانیا و هۆشداری دا له كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كداری فره ره‌گه‌زی به‌كرێگیراو له سنووره‌كانی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن په‌یوه‌ندی به پوتنه‌وه كرد و دوای په‌یوه‌ندییه‌كه له تویتێكدا رایگه‌یاند، پوتن ئاماده نییه شه‌ڕ رابگرێت و ده‌بێت خۆمان بۆ "خراپتر" ئاماده بكه‌ین.
شه‌ڕی ئۆكرانیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر خوانی هه‌موو خێزانێكی دانیشتووی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا هه‌یه. له مه‌غریبه‌وه تا سووریا گه‌نم و جۆ و گه‌نمه‌شامی له رووسیا و ئۆكرانیاوه هاورده ده‌كه‌ن و شه‌ڕ مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه نرخی خۆراك هه‌ڵكشێت و گرانی دابێت و برسێتی له ناوچه‌كه بڵاوبێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پرۆگرامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك رایگه‌یاند.
دیمه‌نه نوێیه‌كانی شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ببینه
رووسیا ئارامی له سوپای ئۆكرانیا هه‌ڵگرتووه
وێرانكردنی ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه‌ی ئۆكرانیا
رووسیا هه‌موو شوێنێكی كردووه‌ته ئاگر
به تانك بۆردومانی وێنه‌گرێك ده‌كرێت