یەکەم وڵاتی ئەوروپا دەرگای بۆ شەڕکردن دژی رووسیا کردەوە

هاووڵاتییان وەک خۆبەخش دەتوانن بۆ شەڕکردن بچنە ئۆکرانیا
شاری خێرسۆن لە باشووری ئۆکرانیا
شاری خێرسۆن لە باشووری ئۆکرانیا

K24 - هەولێر

چیک وەک یەکەم وڵاتی ئەوروپا دەرگای بەڕووی هاووڵاتییانیدا کردەوە، بۆ چوونە ئۆکرانیا و شەڕکردن لە دژی سوپای رووسیا.

پیتەر فیالا سەرۆک وەزیرانی کۆماری چیک رایگەیاند، هەرکەسێک بەشێوەی خۆبەخش بچێتە ئۆکرانیا و شەڕ دژی سوپای رووسیا بکات، هیچ سزایەک نایگرێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی دەستووری چیک، هەرکەسێک لە ریزەکانی سوپای وڵاتێکی بیانییدا خزمەت بکات، بە پێنج ساڵ بەندکردن سزا دەدرێت.

لەلایەکی دیکەوە و پێچەوانەی هەڵوێستی چیک، وەزارەتی دەرەوەی سەنیگال، یۆری بۆفارۆڤ، باڵیۆزی ئۆکرانیا لە داکار بانگهێشت کرد، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە هەوڵی پەلکێشکردنی سەنگالییەکان بۆ شەڕی دژ بە رووسیا.