به ڤیدیۆ.. وێستگه‌یه‌كی ناووكی له ئۆكرانیا به‌هۆی بۆردوومانه‌وه ئاگری گرت

K24 - هەولێر
ده‌زگای فریاگوزاری ئۆكرانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رگری شارستانی خه‌ریكی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگری نزیك وێستگه‌یه‌كی چه‌كی ناووكین له ناوچه‌ی زابوروجیا، هیچ زیانێكی گیانیش تۆمار نه‌كراوه.
ده‌زگای فریاگوزاری ئۆكرانی رایگه‌یاند، ئاگرێك له گۆڕه‌پانی وێستگه‌یه‌كی ناووكی له زابوروجیا به‌هۆی بۆردوومانی هێزه‌كانی رووسیا روویداوه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ تیشكێك له‌و وێستگه ناووكییه‌كان ده‌رچووبن.
ئه‌ندریه تووز، گوته‌بێژی نووسینگه‌ی ئه‌و وێستگه ناووكییه رایگه‌یاند، هیچ تیشكێكی مه‌ترسیدار له وێستگه‌كان ده‌رنه‌چوونه، كامێراكانی چاودێری دیمه‌نی به‌رزبوونه‌وه‌ی دووكه‌ڵیان تۆمار كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیگۆر كۆناشینكۆف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، سوپای رووسیا كۆنتڕۆڵی هه‌ردوو شاری بیردیانسك و ئه‌نرجوداریان له ناوچه‌ی زابوروجیای ئۆكرانیای كردووه، كه ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ی ناووكیان تێدایه.
تیمێكی هونه‌ری خه‌ریكن چاره‌سه‌ری ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن كه گومانی ده‌رچوونی تیشكی ناووكی لێ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌لامه‌تی وێستگه‌كه دڵنیابن.