400 ملیار دۆلار زیانی جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیایه
K24 - هەولێر:
پسپۆرانی بواری ئابووری ئاشكرای ده‌كه‌ن، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا زیانی 400 ملیار دۆلار به جیهان ده‌گه‌یه‌نێت، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، برسێتی به‌ڕێوه‌یه.
توێژینه‌وه‌یه‌ك له یه‌كه‌ی زانیارییه‌كانی ئابووری به‌ریتانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، گه‌شه‌ی ئابووری له ئه‌وروپا به‌هۆی جه‌نگی رووسی – ئۆكرانی له %3.9 بۆ %2 و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له 3.9ـه‌وه بۆ 3.4 له‌سه‌دا داده‌به‌زێت.
پسپۆران ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، زیانی ئه‌و شه‌ڕه زیاتر له 400 ملیار دۆلاره، نرخی كه‌ره‌سته‌كان به‌رز ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی دروستبوونی گرانی و برسێتی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌و پسپۆرانه جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، زیانی گه‌وره به‌ر ئه‌وروپا ده‌كه‌وێت، جیا له‌وه‌ش رووسیا زیانێكی گه‌وره‌ی ئابووری له‌و شه‌ڕه ده‌كات، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ ئابووری جیهان وێران ببێت.