كۆشكێكی پوتن له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش بایی یه‌ك ملیار دۆلاره
K24 - هەولێر:
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، پوتن خاوه‌نی شوقه‌یه‌ك و دوو ئۆتۆمبێله، پسپۆرانی ئابووری مه‌زنده ده‌كه‌ن سه‌روه‌تی پوتن ملیاره‌ها دۆلار بێت، كه له رێگه‌ی ده‌وروبه‌ری به (ئۆلگاریشی)ـی رووسی ناو ده‌برێن سامانه‌كه‌ی پارێزراوه.
ویلیا‌م براوده‌ر، راوێژكاری پێشوو له رووسیا رایگه‌یاند، سه‌روه‌ت و سامانی پوتن زیاتر له 200 ملیار دۆلاره. ده‌شڵێت: "سامانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی رووس 800 ملیار دۆلاره كه هه‌موویان په‌یوه‌ندییان به كرملنه‌وه هه‌یه".
رێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی جیهانی رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌مه‌نده رووسه‌كان په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به پوتنه‌وه هه‌یه، خاوه‌نی خانووبه‌ره و موڵكی زۆرن له به‌ریتانیا، جیا له‌وه‌ش فڕۆكه و ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت گرانبه‌ها و ده‌گمه‌نیان له له‌نده‌ن هه‌یه.
به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا یه‌ختێك كه درێژییه‌كه‌ی 265 پێ بوو، به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت، له پڕ رێگاكه‌ی به‌ره‌و رووسیا گۆڕی، پێشبینی ده‌كرێت موڵكی پوتن بێت.
ئۆپۆزسیۆنی رووسی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش پوتن خاوه‌نی كۆشكێكه بایی 1.3 ملیار دۆلاره.