تا نه‌یبینی بڕوا ناكه‌یت چی به‌سه‌ر ئۆكرانیادا هاتووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ نۆ رۆژه شه‌ڕ له ئۆكرانیا به‌رده‌وامه. ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه، دیمه‌نی زیانه ماڵی و گیانییه‌كانی سوپای رووسیا زیاتر له میدیا بڵاوده‌بوویه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جیهان تاساوه، به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی دیمه‌نی وێرانكاری شاره‌كانی ئۆكرانیا به هۆی بۆردومانی سوپای رووسیاوه.
چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كان و تانكه‌كانی سوپای ئۆكرانیا له‌سه‌ر شاڕێ سه‌ره‌كییه‌كان سووتێنراوون، باڵه‌خانه به‌رزه‌كان دووكه‌ڵیان لێبه‌رز ده‌بێته‌وه و هیچ شوێنه‌وارێكی ژیان له‌و شاره جه‌نجاڵانه‌ی ئۆكرانیا نه‌ماوه، كه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌به‌ر له هه‌موو سوچێكیانه‌وه هاڵاوی ژیانیان لێ هه‌ڵده‌ستا.
بۆ بینینی نوێترین دیمه‌نی وێرانكارییه‌كانی شه‌ڕی ئۆكرانیا كلیك لێره بكه
شه‌وی رابردوو، رووسیا گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی ناووكی ئه‌وروپای له ئۆكرانیا بۆردومان كرد و به چڕیش ده‌وروبه‌ری كیێڤ بۆمبا‌باران كرا.
زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا داوای دانووستانی كرد، به‌ڵام تا ئێستا رووسیا هیچ وه‌ڵامێكی نه‌داوه‌ته‌وه.
شاندی رووسیا و ئۆكرانیا له بێلاڕووس گه‌یشته تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی مرۆیی به مه‌به‌ستی ده‌ربازبوونی مه‌ده‌نییه‌كان.
ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا ئاماده نییه، پشتیوانی سه‌ربازی ئۆكرانیا بكات.
جین بساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی گوتی: ئێمه نامانه‌وێت بچینه شه‌ڕ له دژی رووسیا.
گوتیشی: پلانی راگه‌یاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین له ئۆكرانیا سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه رابگه‌یه‌ندرێت، ئه‌و كات ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت فڕۆكه رووسییه‌كان له ئاسمانی ئۆكرانیا بخاته خواره‌وه، ئه‌مه‌ش رووبدات راسته‌وخۆ ده‌كه‌وینه شه‌ڕه‌وه له دژی رووسیا.
بۆ بینینی زۆرترین ڤیدیۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا جۆیینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه
Kurdistan24news