رۆژنامه‌یه‌كی رووسی زانیاری نوێ له‌باره‌ی به‌كار هێنانی چه‌كی ناووكی ده‌خاته روو
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی رووسی به دووری ده‌زانێت چه‌كی ناووكی له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی رووسیا و ئۆكرانیادا به‌كار بهێنرێت.
به ناونیشانی (ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی ناووكی به دوور ده‌ز‌انم)، دانێلا مویسییڤ، له رۆژنامه‌ی (نیزاڤیسیما گه‌زه‌ته)ـه‌ی رووسی گوتارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسان گوتی: "ناكرێت بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ناووكی نیگه‌ران بین".
جیا له‌وه، شینزۆ ئابی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ژاپۆن له چوارچیوه‌ی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی (Nikkei Asia) رایگه‌یاند، له دۆخی ئێستادا تۆكیۆ دیراسه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی چه‌كی ناووكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، بروا ناكه‌م له ئێستادا به‌كار بهێنرێت.
دانێلا مویسییڤ، راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له‌وه زیره‌ك بوو شه‌ڕی خسته ئه‌وروپا، بۆ ئه‌وه‌ی به بوونی خۆیدا له ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان بچێته‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێت: "له‌و شه‌ڕه‌دا بڕوا ناكه‌م چه‌كی ناووكی به‌كاربهێنریت، مۆسكۆش شه‌ڕ له‌گه‌ڵ وڵاته ئه‌وروپییه‌كان ناكات، ده‌بێت سه‌ركرده‌كان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه له‌كاتی به‌كارهێنانی چه‌كی ناووكی داهاتووی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و كوێ ده‌چێت".