بلینكن: به‌رگری له بست به بستی خاكی ناتۆ ده‌كه‌ین

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات، ئاماده‌ین به‌رگری له بست به بستی خاكی ناتۆ بكه‌ین، له شه‌و و رۆژێكدا بینیمان چۆن هێرشكرایه سه‌ر وێستگه ناووكییه‌كان.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، شه‌ڕ له ئۆكرانیا فراوان بووه، گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن كۆتایی پێ بهێنین و رووسیا له‌و وڵاته بكشێته‌وه‌و ده‌ست به گفتوگۆ بكرێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یه‌نس ستولتنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ رایگه‌یاند، "داوا له رووسیا ده‌كه‌ین جه‌نگ دژی دراوسێكه‌ی رابگرێت، ئیدانه‌ی هێرشی مۆسكۆ بۆ سه‌ر وێستگه ناووكییه‌كان ده‌كه‌ین".
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، شه‌ڕ له ئۆكرانیا پێی نایه هه‌فته‌ی دووه‌م، پتر له یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی ئۆكرانی په‌رته‌وازه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا بوونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، راوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكی ئۆكرانی رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كان بۆ هاتنه ژووره‌وه‌ی رووسه‌كان بۆ ناو شاری میكولایڤ له باشووری ئۆكرانیا بێ هووده‌ن.
شاره‌داری هه‌رێمی ڤیتاڵی له تۆمارێكی ڤیدیۆیی رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ڕ له ده‌وروبه‌ریان دروستبووه، هێزه‌كانی رووسیا پرد و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر تێكده‌شكێنن.
