ئه‌ڵمانیا: زانیاری به‌رده‌ست هه‌ن نازییه‌كان له جه‌نگی ئۆكرانیا به‌شدارن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه، به‌رلین زانیاری پێگه‌یشتووه كه نازییه‌كان له ئۆكرانیا كاری ئاشووب و تاوان له‌پاڵ شه‌ڕ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا راشیگه‌یاند، پێویسته جیاوازی له نێوان دوو بابه‌ت بكه‌ین، یه‌كه‌میان هاووڵاتیانی ئۆكرانی یاخوود ئه‌ڵمانه ئۆكرانییه‌كان ئاساییه بۆ به‌رگریكردن بگه‌ڕێنه‌وه وڵات، خاڵی دووه‌م مه‌سه‌له‌ی تووندڕه‌وه ئه‌ڵمانه‌كانه، ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له پاڵ شه‌ڕی ئۆكرانیادا ئاشووب و تاوان ئه‌نجام بده‌ن، له‌مباره‌وه ئه‌ڵمانیا داوا ده‌كات ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی له‌م شێوه به به‌رلین بدرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سۆشیاڵ میدیا و ئینته‌رنێت رۆڵێكی خراپیان له‌و باره‌وه بینیووه، نازییه ئه‌ڵمانه‌كان خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئۆكرانیا بۆ به‌شداریكردن له كرده‌ی توندوتیژی تاوان.
هایو ڤۆنكه، توێژه‌ر له بواری تووندئاژۆكان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، له سه‌ره‌تای ساڵی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو نازییه‌كان خه‌ریكن په‌یوه‌ندی به یه‌كترییه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م په‌یوه‌ندیكردنه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتاندا روویداوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌باره‌ی پێشێڵكارییه‌كانی رووسیا له ئۆكرانیا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكده‌هێنێت.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش ئه‌مڕۆ 4ـی ئادار / مارسی 2022 بڵاوی كرده‌وه، پتر له ملیۆنێك ئاواره‌ی ئۆكرانی روویان له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا كردووه.