لێندسی گراهام په‌یامێكی توند له دژی پوتن راده‌گه‌یه‌نێت
K24- هه‌ولێر:
لێندسی گراهام، سیناتۆری دیاری ئه‌مه‌ریكا له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا دووپاتیكرده‌وه، "ده‌بێت كه‌سێك هه‌بێت ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا بكوژێت".
ئه‌و سیناتۆره ئه‌مه‌ریكییه له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "فۆكس نیوز" گوتی: "چۆن ئه‌م كاره كۆتایی دێت؟ پێویسته كه‌سێك له رووسیا هه‌بێت كه بگه‌یه‌نێته ئاستی به‌رپرسیارێتی و كۆتایی به‌و پیاوه بهێنێت".
دوای ئه‌و دیداره‌ش، لێندسی گراهام له زنجیره‌یه‌ك تویتدا ئه‌و داواكاریه‌ی دووباره‌كرده‌وه و گوتی: "تاكه كه‌س كه بتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن، گه‌لی رووسیا خۆیه‌تی".
سیناتۆره ئه‌مه‌ریكییه‌كه پرسیاری ئه‌وه‌شی كرد، "ئایا هیچ پرۆتسێك له رووسیا نییه؟" ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ یه‌كێك له بكوژانی یۆلیۆس قه‌یسه‌ر، حاكمی رۆمانیا.
Is there a Brutus in Russia? Is there a more successful Colonel Stauffenberg in the Russian military?
— Lindsey Graham (@LindseyGrahamSC) March 4, 2022
The only way this ends is for somebody in Russia to take this guy out.
You would be doing your country - and the world - a great service.
هه‌روه‌ك پرسیاری ئه‌وه‌شی كرد، "ده‌بێت جه‌نه‌راڵێك له‌ناو سوپای رووسیا نه‌بێت كه له چاوفنبێرگ سه‌ركه‌وتووتر نه‌بێت"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كلاوس فۆن چاوفنبێرگ، ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئه‌ڵمانیه‌ی له ساڵێ 1944 بۆمبه‌كه‌ی بۆ كوشتنی ئه‌دۆڵف هێاله‌ر شكستی هێنا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكه‌یت، خزمه‌تێكی گه‌وره پێشكه‌ش به وڵاته‌كه‌ت و جیهان ده‌كه‌یت".
ئه‌و سێناتۆره ئه‌مه‌ریكییه، كه ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه كورسییه‌كی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌بات و له هه‌ندێك هه‌ڵوێستدا هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بوو، ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، تێیدا ڤلادیمێر پوتن و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی رووسیا به ئه‌جامدانی تاوانی جه‌نگ ده‌رهه‌ق به گه‌لی ئۆكرانیا ئیدانه ده‌كات.
The only people who can fix this are the Russian people.
— Lindsey Graham (@LindseyGrahamSC) March 4, 2022
Easy to say, hard to do.
Unless you want to live in darkness for the rest of your life, be isolated from the rest of the world in abject poverty, and live in darkness you need to step up to the plate.
ئه‌مه له‌كاتێكدا، ئۆكرانیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، له ماوه‌ی 8 رۆژی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، تا ئێستا به‌لایه‌نی كه‌م 350 هاووڵاتیی سڤیل له بۆردومانه‌كانی هێزه‌كانی رووسیا له ئۆكرانیا كوژراون، وێڕای كۆچكردنی زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاووڵاتیی ئه‌و وڵاته بۆ وڵاتانی دیكه.
له به‌رامبه‌ردا مۆسكۆ ده‌ڵێت: ئه‌وان ناوچه‌كانی نیشته‌جێبونی مه‌ده‌نی ناكه‌نه ئامانج، وێڕای بڵاوابوونه‌وه‌ی سه‌دان ڤیدیۆ و به‌ڵگه‌نامه، كه تێیدا وێرانكردنی ده‌یان باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبوون و گه‌ڕه‌كی سڤیلنیشن به‌رچاو ده‌كه‌ن.
H.B