به‌ریتانیا: له رێككه‌وتن له‌باره‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران نزیك بووینه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی شاندی به‌ریتانی بۆ دانوستانی ڤیه‌ننا له‌باره‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاند، لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی دانوستانه‌كان له گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌و باره‌یه‌وه له‌یه‌ك نزیك بوونه‌ته‌وه.
ستیفانی ئه‌لقاق، سه‌رۆكی شاندی به‌ریتانی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "ئێمه له رێككه‌وتن نزیك بووینه‌ته‌وه.. دانوستانكارانی ئه‌وروپا (ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا) به‌م نزیكانه ڤیه‌ننیا جێده‌هێڵن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانی وڵاته‌كانیان له دۆخه‌كه ئاگادار بكه‌نه‌وه و ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌م نزیكانه بگه‌ڕێینه‌وه".
پێشتریش حوسێن ئه‌میر عه‌بدوللـه‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئه‌وا ئاماده‌یه بچێته ڤیه‌ننا.
H.B