پوتن: یان هه‌موو داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن یانیش شه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا دووپاتیكرده‌وه، دانوستانه‌كان له‌پێناو چاره‌سه‌ری ئاشتیانه له ئۆكرانیا مه‌حاڵه، ته‌نها له حاڵێكدا نه‌بێت كه "هه‌موو داواكارییه‌كانی رووسیا جێبه‌جێ بكرێن".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كریملن رایگه‌یاند، پوتن له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئۆلاف شۆڵتس، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا گوتی: هێزه‌كانی رووسیا "خه‌ڵكی سڤیل له ئۆكرانیا ناكاته ئامانج"، ئه‌و تۆمه‌تانه‌شی ره‌تكرده‌وه، كه له‌وباره‌یه‌وه ئاراسته‌ی مۆسكۆ ده‌كرێن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی كریملندا ئاماژه به‌وه دراوه، پوتن له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا به راوێژكاری ئه‌ڵمانیای گوتووه: ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له هێرشی به‌رده‌وامی فڕۆكه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر كیێڤ و گه‌وره شاره‌كانی دیكه‌ی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی درۆ و ناڕاست بڵاوده‌كرێنه‌وه و هه‌موویان پڕوپاگه‌نده‌ن.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه، پوتن جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆ دۆخی ئۆكرانیا مه‌حاڵه، ته‌نها له‌و حاڵه‌ته‌دا نه‌بێت، كه هه‌موو داواكارییه‌كانی رووسیا جێبه‌جێ بكرێن.
كریملن له به‌یاننامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "ده‌رگاكانی رووسیا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ بۆ ئاشتی له ئۆكرانیا ده‌ده‌ن، كراوه‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ته‌واوی داواكارییه‌كانی مۆسكۆ جێبه‌جێ بكرێن".
یه‌كێك له داواكارییه‌كانی رووسیا بۆ ئۆكرانیا، ده‌ستبه‌رداربوونه له ئه‌تۆم، بنبڕكردنی نازیه‌ت له وڵاته‌كه‌ی، داننانه به دورگه‌ی كریمیا وه‌ك به‌شێك له خاكی رووسیا و دانپێدانان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوو ناوچه‌ی دۆنیتسك و لۆگانسك وه‌ك دوو كۆماری سه‌ربه‌خۆ له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، كه به‌م دوواییانه پوتن مه‌رسوومی دانپێدانانی به‌و "دوو كۆماره" واژوو كرد.
یه‌كێك له داواكارییه‌كانی دیكه‌ی رووسیا، ده‌ستبه‌رداربوونی ئۆكرانیایه له داواكاری بوونه ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ".
به‌یاننامه‌كه‌ی كریملن جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، "به‌و هیوایه‌ی نوێنه‌رانی كیێڤ له گه‌ڕی سێمی دانوستانه‌كان هه‌ڵوێستێكی لۆژیكانه و بونیادنه‌ر نیشان بده‌ن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كێك له دانوستانكارانی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌ڕی سێیه‌می دانوستانه‌كان له نێوان مۆسكۆ و كیێڤ به‌ڕێوه‌بچێت.
H.B