بۆ یه‌كه‌مجار دوای جه‌نگی ئۆكرانیا سه‌ركرده‌ی وڵاتێك سه‌ردانی پوتنی كرد
K24- هه‌ولێر:
دوای تێپه‌ڕبوونی 10 رۆژ به‌سه‌ر شه‌ڕی ئۆكرانیا و هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گه‌یشته مۆسكۆ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا كۆبووه‌وه.
گوته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، نه‌فتالی بینیت، سه‌رۆك وه‌زیران، به سه‌ردانێك گه‌یشته مۆسكۆ و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا كۆبووه‌وه.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل راشیگه‌یاند، نه‌فتالی بینیت له كۆشكی كرملین له‌گه‌ل ڤلادیمێر پوتن له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی جیهان كۆبوونه‌وه.
ئه‌و گوته‌بێژه روونیكرده‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌ره‌و به‌رلین له رێگادایه، بۆ دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆلاڤ شۆڵتز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا.
10 رۆژ پێش ئێستا به بڕیارێكی ڤلادیمێر پوتن، به بیانووی داماڵینی چه‌كی ناووكی و رێگه‌گرتن له ئه‌ندام بوونی كیێڤ له ناتۆ، ده‌ستكرا به هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا، به‌هۆیه‌وه یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی ئه‌و وڵاته ئاواره بوون و به هه‌زاران كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه كوژران.